خه‌ندان-
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به هاوكاری كردنی ئۆكرانیا له پێناو پارێزگاریكردن له پێشرهوییهكانی سوپای كیێڤ و گێڕانه‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌یان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وڵاته‌كه‌ی كاروانێكی سه‌ربازی به‌په‌له ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات.
کەنەدا 200 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له جۆری (APC) ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی
The Globe and Mail، ئه‌نیتا ئاناێند، وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا له راگهرهندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به فه‌رمی به‌رده‌وامه له گه‌یاندنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ سوپای ئۆكرانیا و له نوێترین كاروانی سهربازیشیدا بڕی 200 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له جۆری (APC) ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ئۆتۆمبێله‌كه به‌رگری خاكی مینڕێژكرا و تۆپهاوێژی روسیا ده‌گرێت
وتیشی، "ئه‌م ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه له توانایدایه، هه‌شت سه‌رنشین و شۆفێر و سه‌رنشینێكی كورسی پێشه‌وه‌ش هه‌ڵبگرێت و یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێله پهرهپێدراوانهی كه به‌رگه‌ی مین و ته‌قینه‌وه‌ی تۆپهاوێژه‌كانی روسیا ده‌گرێت".
زیاتر له 500 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ش له پێناو ره‌وانه‌كردنی سیتسمی به‌رگری ئاسمانی په‌ره‌پێدراوی (NASAMS) دابین ده‌كرێت
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا باسی له‌وه‌شكردوه، "كاروانی ئه‌م ئۆتۆمبێله سه‌ربازییانه تێچوه‌كه‌ی زیاتر له 90 ملیۆن دۆلاره و هه‌روه‌ها زیاتر له 500 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ش له پێناو ره‌وانه‌كردنی سیتسمی به‌رگری ئاسمانی په‌ره‌پێدراوی (NASAMS) دابین ده‌كرێت و له نیوه‌ی مانگی داهاتودا ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كرێت".