خه‌ندان-
ئەمڕۆ نرخی نەوت به‌هۆی گەشبینیی له بازاڕه‌كانی جیهان و سوککردنی سنوردارکردنی رێكاره تونده‌كانی پەیوەست بە "کۆڤید-19" لە چین كه گەورەترین هاوردەکاری نەوته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بەرزبوەوە.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 98 سه‌نت واتا به‌ڕێژه‌ی 1.14% به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 86.90 دۆلار، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی تێكساس 98 سه‌نت واتا به‌ڕێژه‌ی 1.22% به‌رزبوه‌وه و به‌رمیلێك نه‌وت به 81.16 دۆلاری ئه‌مریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو به‌هۆی هه‌ڵگرتنی رێكاره تونده‌كانی پەیوەست بە کۆرۆناوەیە
هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو به‌هۆی هه‌ڵگرتنی رێكاره تونده‌كانی پەیوەست بە "کۆڤید-19"یه لەلایه‌ن چینه‌وه كه گەورەترین هاوردەکاری نەوته، ئه‌وه‌ش وایكرد گه‌شبینی له بازاڕه‌كانی جیهان دروستببێت.
بەرهەمی ناوخۆیی چین لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 3% گەشەی کردوە
بەرهەمی ناوخۆیی چین لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 3% گەشەی کردوە و ئامانجی فەرمی "نزیکەی 5.5%"ی لەدەستداوە و دوەم خراپترین ئەدای ئابوری لە ساڵی 1976ەوە تۆمارکردوە، بەڵام ئەو داتایانە هێشتا لە چاوەڕوانییەکانی شیکاراندا بون دوای ئەوەی چین لە مانگی کانونی دوەمدا رێكاره تونده‌كانی گه‌شتكردنی هه‌ڵگرت.
ئەمساڵ خواست لەسەر نەوتی چین بە رێژەی 510 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) لە راپۆرتێکی مانگانەیدا رایگەیاندوە، ئەمساڵ خواست لەسەر نەوتی چین بە رێژەی 510 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات.
بەڵام ئۆپێک پێشبینییەکانی بۆ گەشەی خواستی جیهانی لە ساڵی 2023دا وەک خۆی هێشتەوە كه پێشبینی ده‌كات 2.22 ملیۆن بەرمیل بێت لە رۆژێکدا.