خەندان-
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت، یەکێتی ئەوروپا بەمەبەست رێکارەکانی پێدانی ڤیزای شنگنی بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی قورس کردوە، بەڕادەیەک کە دەکرێت بڵێن بە تەواوی پرۆسەکەی راگرتوە.
دەکرێت بڵێین بە تەواوی پرۆسەکەیان راگرتوە
وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، وڵاتانی رۆژئاوا رێکارەکانی پێدانی ڤیزای شنگنیان بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان سەخت و دژوار کردوە بەجۆرێک لە ماوەی چەند مانگی رابردودا پرۆسەکەیان بە تەواوی راگرتوە.
یەکێتی ئەوروپا هاوڵاتیانی روسی ناچار دەکات بەوەی پارەی ڤیزا لەرێگەی بانکێکی ئەوروپییەوە بدەن
ئەوەشی خستوەتەڕو، یەکێتی ئەوروپا هاوڵاتیانی روسی ناچار دەکات بەوەی پارەی ڤیزا لەرێگەی بانکێکی ئەوروپییەوە بدەن یان پارەی چاودێری تەندروستی لە کۆمپانیایەکی بیانی دابنێن، ئەوەش سزایەکی بێ پێشینەی رۆژئاوایە دژی مۆسکۆ.
رێکارەکانی ئەوروپا لەچوارچێوەی سزادانی روسیا دایە
مانگی ئەیلولی ساڵی رابردو وەک سزایەک بەرامبەر هێرشەکانی مۆسکۆ بۆسەر کیێڤ، یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا رێککەوتنی خۆی لەگەڵ روسیا تایبەت بە ئاسانکاری بۆ گەشتکردنی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە هەڵبوەشێنێتەوە، کە پێشتر هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەیانتوانی بە ئاسانی ڤیزا وەربگرن و سەردانی 26 دەوڵەتی ئەوروپی بکەن.