خەندان-
ئەمڕۆ دوشەممە بەهۆی گەشبینی بازرگانان بەرامبەر بوژانەوەی کەرتی پیشەسازی و ئابوری چین وەک گەورەترین هاوردەکاری نەوت، بەهای هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت دابەزی و بە 84.61 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت گهیشته 84.61 دۆلار
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت نزیکەی 1%ـی بەهاکەی لەدەستدا و گهیشته 84.61 دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی بەرمیلێک نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهرامبهره به 79.26 دۆلار.
رێکارەکانی کۆرۆنا لە چین کەمبوەتەوە
هۆکاری دابەزینی بەهای نەوت بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا لە چین و ئومێدەکان بۆ زیادبونی خواستی چین لەسەر نەوت دەگەڕێتەوە کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا.
لە ساڵی نوێشدا نرخی نەوت بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت
شارەزایانی بواری نەوت دەڵێن، پێشبینی دەکرێت ساڵی 2023 بەهۆی ناجێگیری دۆخی سیاسی لە ژمارەیەک وڵات و ناوچەی جیهاندا، بەهای نەوت هاوشێوەی ساڵی رابردو ناجێگیربێت و نرخەکەی بەگوێرەی روداو و گۆڕانکارییەکان، بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.