خه‌ندان-
نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی وڵاتەکەیان واژۆی له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به‌رگریی نیشتمانی ئۆكرانیا كردوە بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر 198 كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه و ئه‌و كه‌سانه كه هاوكاری هێزه‌كانی روسیا بون.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به فه‌رمانی ژماره 23ی ساڵی 2023 و په‌یوه‌ست به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به‌رگری نیشتمانی ئۆكرانیا فه‌رمانی بۆ جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه تایبه‌ته‌كانی ئابوری و سنورداركردنی ده‌ستكه‌وته كه‌سییه‌كانی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركردوه كه هاوكاری روسیا بون و ئه‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیانه‌ی روسیاش كه بونه‌ته هۆی ئه‌م شه‌ڕانگێزییه.
سزاكان هونه‌رمه‌ندان، ئه‌كته‌ران و ده‌رهێنه‌ران و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ش ده‌گرنه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سزاكان هونه‌رمه‌ندان، ئه‌كته‌ران، ده‌رهێنه‌ران، رۆژنامه‌نوسان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشتگیری له‌م شه‌ڕانگێزییه‌ی روسیا ده‌كه‌ن بۆسه‌ر ئۆكرانیا دەگرێتەوە.
ڕێگریكردن له سه‌روه‌ت و سامانه‌كان و سنورداركردنی كارە بازرگانیه‌كانیان یه‌كێك له سزا سه‌پێندراوه‌كانی ئۆكرانیا به‌سه‌ر ئه‌و 198 كه‌سایه‌تیه‌دا
نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و 198 كه‌سایه‌تی و لایه‌نانه‌ی روسیا و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه پشتگیری‌یان له ئه‌جێنداكانی روسیا كردوه بریتین له ڕێگریكردن له سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان، سنورداركردنی كارە بازرگانییه‌كانیان، قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت و به‌كارهێنانی ته‌واوی سنوره‌كانی ئۆكرانیا، قه‌ده‌غه‌كردنی كشانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان له ئۆكرانیا و كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی سنورداركردنی دیكه‌ش".