خه‌ندان-
باڵیۆزی چین له عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه له‌نێوان به‌یجین و به‌غدا-دا واژۆكراون و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شه‌ش وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه له‌لایه‌ن ستافێكی چینیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ده‌ستیان به‌كاركردن كردوه و بڕێكی زۆر كاره‌با بۆ عێراق دابین ده‌كه‌ن.
سوی وی، باڵیۆزی چین له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "حكومه‌تی چین ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی خۆی سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا چڕتر و باشتركردوه‌ته‌وه و ئاسانكاری زیاتری بۆ هاوڵاتیان و چینی سیاسی كردوه له پێناو چونه ناو خاكی چین و وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاته‌كه‌یه‌وه".
به‌هۆی سه‌قامگیرتربونی دۆخی ته‌ندروستی، ئێستا رێوشوێنه‌كانی سه‌ردانكردنی ئاسانتركردوه
وتیشی، "وڵاته‌كه‌مان ده‌توانێت سه‌ردانی زیاتر یان خولی مه‌شق و ڕاهێنان به‌شێوازی جیاواز بۆ بواری میدیا بۆ میدیاكارانی عێراق ڕێكبخات، هه‌روه‌ها دۆخی چین سه‌قامگیرتر بوه، به‌تایبه‌تیش دوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه نوێیه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا به رێكاری نوێ له‌پێناو كه‌وكردنه‌وه‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و گواستنه‌وه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه".
شه‌ش وێستگه‌ی كاره‌با له عێراق ده‌ستیان به‌كاركردوه
باڵۆزی چین له عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، "ئاسانكاری و كۆده‌نگییه‌كی زیاتر له نێوان عێراق و چین هه‌یه و وه‌به‌رهێنان و هاوكاری نێوان هه‌ردو وڵات له بواری ئه‌ندازیاری و بارودۆخی ژیان به‌رده‌وامی هه‌یه و رێكه‌وتنی نێوانی هه‌ردو وڵاتیش زیاتر و زیاتربوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شه‌ش وێستگه‌ی كاره‌با له عێراق، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا چینییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن بڕێكی زۆر كاره‌با بۆ عێراق دابینده‌كه‌ن".
پێشكه‌وتنێكی باش له پرۆژه‌ی قوتابخانه چینییه‌كان له عێراقدا هه‌یه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پێشكه‌وتنێكی باش له پرۆژه‌ی قوتابخانه چینییه‌كان له عێراقدا هه‌یه، به‌وپێیه‌ی به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شكراوه و ڕێژه‌ی ته‌واوكردنی تێدا جیاوازه، ئه‌مه جگه له بونی جۆره جیاوازه‌كانی قه‌رز، كه قه‌رزی بازرگانییه، دامه‌زراوه‌كان، و قه‌رز له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت له‌لایه‌نوڵاته‌كه‌مانه‌وه بۆ عێراق فه‌راهه‌مكراوه".
وڵاته‌كه‌مان پابه‌نده به‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه له نێوان هه‌ردو وڵات واژۆ كراون
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "وڵاته‌كه‌مان پابه‌نده به‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه له نێوان هه‌ردو وڵات واژۆ كراون، باڵیۆزخانه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كارامه‌ی چین كارده‌كات بۆ جێبه‌جێكردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه جو لایه‌نییه‌كان و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان عێراق و چیندا ئه‌نجامدراون".