خه‌ندان-
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پۆخارا له شاری پۆخارای نیپاڵ كه‌وته‌خواره‌وه، تیمه‌كانی فریاگوزاری چونە شوێنی روداوەکە و تا ئێستا ته‌رمی 40 سه‌رنشینیان دۆزیوه‌ته‌وه و له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنبوانی به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌كۆی گشتی 40 سه‌رنشین تا ئێستا ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه
به‌پێی رۆژنامه‌ی
The Mirror، تێك به‌هادور، به‌رپرسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه فڕۆكه گه‌شتیارییه‌كه‌ی لێكه‌وته‌خواره‌وه رایگه‌یاندوه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و به‌هاناوه‌چونی بارودۆخه نه‌خوازراوه‌كان كاتێك چونه شوێنی روداوه‌كه ته‌نها ته‌رمی 30 گه‌شتیاریان دۆزیه‌وه، به‌ڵام پاش گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان ترمی 10 گه‌شتیاری دیكه‌شیان دۆزیه‌وه.
تیمه‌كان له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنبوان به‌رده‌وامییان هه‌یه
وتیشی، "تیمه‌كانی به‌رگری شارستان و فریاگوزاری خێرامان راسپاردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان بده‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتیانه یاخود بریندارێك ئەگەر مابێت وەک هیواخوازین، بدۆزنه‌وه و تیمه‌كانیش له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رنشنانه‌ی كه تا ئێستا بێسەروشوێنن به‌رده‌وامییان هه‌یه".
له‌نێو گه‌شتیاره‌كانیشدا 15 سه‌رنشینی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی جیاواز بونیان هه‌یه
ئه‌و به‌رپرسه باسی له‌وه‌شكردوه، "فڕۆكه‌كه زیاتر له 68 سه‌رنشینی و چوار ئه‌ندامی تیمی فڕۆكه‌وانی تێدابوه و به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکەکە كه‌وتوه‌ته‌خواره‌وه، له‌نێو گه‌شتیاره‌كانیشدا 15 سه‌رنشینی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی جیاواز بونیان هه‌یه و سێ منداڵی سوا، سێ منداڵی ته‌مه‌ن یه‌كساڵیش به‌ره‌و سه‌ر له نێو سه‌رنشینه‌كاندا بونیان هه‌بوه".