خه‌ندان-
بانكی ناوه‌ندی عێراق فرۆشی دۆلاری زیادكرد و ئه‌مڕۆ زیاتر له 219 ملیۆن دۆلاری خسته‌بازاڕه‌وه، به‌وه‌ش به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و له ئێستادا 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 156 هه‌زار دینار.
بانكی ناوه‌ندی عێراق 219 ملیۆن و 978 هه‌زار دۆلاری فرۆشتوه
جه‌بار گۆڕان، وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی عێراق 219 ملیۆن و 978 هه‌زار دۆلاری فرۆشتوه، كه 169 ملیۆن دۆلاری بۆ حه‌واڵه و 50 ملیۆن و 50 هه‌زار دۆلاریش بۆ بازاڕه‌كان بوه".
به‌خێرایی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دابه‌زی و له ئێستادا 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 156 هه‌زار دینار
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی فرۆشی دۆلاری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكرد، به‌خێرایی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دابه‌زی و له ئێستادا 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 156 هه‌زار دیناری عێراقی.