خه‌ندان-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین رایده‌گه‌یه‌نن، له 30 رۆژی رابردودا زیاتر له 60 هه‌زار كه‌س به‌هۆی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌و ژماره‌یه‌ش پێنج هه‌زار و 503 به كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسه‌كه مردون و "54 هه‌زار و 435 كه‌سی دیكه‌ش كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستیان هەبوە و به‌هۆی نه‌خۆشی دیكه‌وه مردون".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی WLIX-10، به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه 60 هه‌زار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیان به‌هۆی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانییه‌وه له سه‌رجه‌م بنكه ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كۆرۆنا تۆماركراوە.
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گۆڕاوه‌كانیه‌وه زیاتر له پێنج هه‌زار و 503 كه‌س بوه
باسیان له‌وه‌شكردوه، "له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیان به‌هۆی خودی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه و گۆڕاوه‌كانیه‌وه مردون زیاتر له پێنج هه‌زار و 503 كه‌س بوه، 54 هه‌زار و 435 كه‌سی دیكه‌ش كه گیانله‌ده‌ستداوه توشبوی نه‌خۆشی دیكه‌وه بون، بەڵام كۆرۆنا پاڵنه‌ری خراپتربونی بارودۆخی ته‌ندروستیان بوه".
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له نێو ماڵه‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه و هه‌ڵگری كۆرۆنان، ژماره‌ی توشبون و مردن زیاتر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه
هه‌روه‌ها، كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی نیشتمانی چین ڕایگه‌یاند، "به‌رزبونه‌وه‌ی ژماری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆناوه له بنكه ته‌ندروستییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یە كه ئه‌و كه‌سانه‌شی له نێو ماڵه‌كانیاندان و توشبوی كۆرۆنان ئه‌گه‌ری مردنیان زۆرە و ئه‌مه‌ش ئاماری گیانله‌ده‌ستدان بۆ دو هێنده به‌رزده‌كاته‌وه".
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانی كه به هۆی كۆرۆناوه مردون زیاترە له دوو
ئه‌و كۆمیسیۆنه باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌و پێیه‌ش بێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانی كه به هۆی كۆرۆناوه مردون زیاتر له دوو هێنده‌یه و ده‌گاته 10 هه‌زار و 775 كه‌س و تا دێت ژماره‌ی مردن و توشبون به كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی زیاتر و زیاتر ده‌بن".
له‌ئێستاشدا یه‌كه ته‌ندروستییه‌كانی جیهان و خودی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ره‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی ته‌ندروستی چین ده‌كه‌ن، چونکە ماوه‌ی دو مانگه ئاماره ته‌ندروستییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی راگرتوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئاماره فه‌رمییه‌كان بڵاوناكاته‌وه.