خه‌ندان-
توركیا بانگهێشتی باڵیۆزی سوید لە ئەنقەرە ده‌كات و ناڕه‌زایی توندی پێده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی ستۆكهۆڵم رازی نه‌بو چوار "داواكراو" له‌لایه‌ن توركیاوه راده‌ست بكات، ئه‌وه‌ش پێده‌چێت گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات زیاتر بكات.
میدیای فه‌رمی توركیا بڵاویكرده‌وه، ستافان هێرسترۆم، باڵیۆزی سوید لە ئەنقەره بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا و ناڕەزایەتیی تورکیای سه‌باره‌ت بانگەشەکانی لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە دژی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک كۆماری تورکیا لە ستۆكهۆڵمی پایتەخت و ره‌تكردنه‌وه‌ی چوار "داواكراو"ی پێگه‌یه‌ندرا.
بە توندترین شێوە سەرکۆنەکردن و ناڕەزایەتیی تورکیا بەرامبەر ئەو کردەوەیە بە ستافان هێرسترۆم راگەیەندراوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە دەستکەوتون، بە توندترین شێوە سەرکۆنەکردن و ناڕەزایەتیی تورکیا بەرامبەر ئەو کردەوەیە بە ستافان هێرسترۆم راگەیەندراوە.
پێشێلکارییەکی ئاشکرای پابەندبونی سویده بە یاداشتنامەی سێقۆڵی
هاوکات بە هێرسترۆم راگەیەندراوه رێگە بەو کردەوانە نەدەن کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پابەندبونی سویده بە یاداشتنامەی سێقۆڵی و تێیدا بە ئاشکرا هەڕەشە لە تورکیا دەکرێت.
تورکیا چاوەڕوانی ئەوەی هه‌یه، ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە دەستنیشان بکرێن
لەو ناڕەزایەتییەی کە بە هێرسترۆم دراوه، جەخت لەوەکراوەتەوە، تورکیا چاوەڕوانی ئەوەی هه‌یه، ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە دەستنیشان بکرێن و رێوشوێنی پێویستیان لەگەڵ بگیرێتەبەر و سوید بەڵێنەکانی جیبەجێ بکات.
دوێنێ پێنجشەممە سه‌دانی كورد له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید گردبونه‌وه و ژماره‌یه‌ك دروشمیان دژ به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا وته‌وه.
بانگهێشتكردنی باڵیۆزی سوید له ئه‌نقه‌ره دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ پێنجشەممە، به‌رپرسانی سوید داوایەکی حکومەتی تورکیایان ره‌تكرده‌وه بۆ رادەستکردنەوەی چوار داواکراو، کە ئەندامی بزوتنەوەی گوللەن بون و لەلایەن تورکیاوە بەوە تۆمەتبارکراون دەستیان هەبوە لە هەوڵی کودەتاکەی 15ی تەمموزی ساڵی 2016.