خهندان-
ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لەسەر ڕێڕەوی بەرزبونەوەی زیاتر لەسەدا شەش لەم هەفتەیەدا مامهڵهی پێوهدهكرێت، ئەوەش بەهۆی ئاماژەی زیادبونی خواست لە چین، کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە، هەروەها پێشبینییەکانی بەرزبونەوەی ڕێژەی نەوتی خاو کەمترە لە ڕێژەی سودی ئەمریکا.
بهیانی ئهمڕۆ ههینی نرخی نهوتی خاوی برێنت 39 سهنت واتا 0.46% دابهزی و یهك بهرمیل به 83.64 دۆلار مامهڵهی پێوهدهكرێت و نرخی یهك بهرمیل نهوتی تێكساسیش 26 سهنت واتا 0.33% دابهزی و گهیشته 78.13.
کڕینی نەوتی خاوی ئەم دواییەی چین و بوژانەوەی هاتوچۆی ڕێگاوبان، متمانەی بە بوژانەوەی خواست بەرزکردەوە
شرۆڤەکاران
رایانگەیاند، کڕینی نەوتی خاوی ئەم دواییەی چین و بوژانەوەی هاتوچۆی ڕێگاوبان، متمانەی بە بوژانەوەی خواست لەسەر دوەم گەورەترین ئابوری جیهان بەرزکردەوە، دوای ئەوەی چین سنورەکانی کردەوە و رێكارهكانی گهشتكردنی بههۆی كهمبونهوهی ژمارهی توشبوانی کۆڤید-19ی کەمکردەوە، دوای ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردو.
بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیدان بە ئاسایشی وزە، پێشبینی دەکەین هاوردەی چین بەردەوام بێت لە بەرزبونەوە
مایکل تران، شرۆڤەکاری کەناڵی RBC لە یاداشتێکدا بۆ کڕیارەکانی دەڵێت، "بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیدان بە ئاسایشی وزە، پێشبینی دەکەین هاوردەی چین بەردەوام بێت لە بەرزبونەوە، بەتایبەتی لەکاتێکدا کە هەڵگرتنی نەوتی خاو وەک یەکەمایەتییەکی ستراتیژی دەمێنێتەوە و چالاکییەکانی پاڵاوتنی نەوت بەرز دەبێتەوە".
لە نیشانەیهكی دڵخۆشکەری دیکەدا، شرۆڤەکارانی کۆمپانیای ANZ رایانگەیاندوە، پێوەرەکانی قەرەباڵغی کە ئەو 15 شارەی چین دەگرێتەوە کە زۆرترین ژمارەی ئۆتۆمبێلیان تێدایە، بە بەراورد بە هەفتەی پێشو بە رێژەی 31% بەرزبوەتەوە.