خه‌ندان-
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سوید هه‌نگاوی پێویست بۆ كۆتاییهێنان به چالاكیی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و دژایه‌تیكردنی ئه‌ردۆگان نه‌نێت، هه‌ر پێشكه‌وتنێك له‌باره‌ی قبوڵكردنی ئه‌ندامێتی سوید له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" مه‌حاڵ ده‌بێت.
ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی كورده‌كان له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید و وتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك دروشم دژ به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا وتی، "ئێمه ئه‌و كاره قێزه‌ون و نه‌فره‌ت لێكراوانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین له ستۆكهۆڵم كه سه‌رۆكه‌كه‌مان ده‌كه‌نه ئامانج".
ئێمه كاردانه‌وه‌ی خۆمان به ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید گه‌یاندوه
وتیشی، "ئێمه كاردانه‌وه‌ی خۆمان به ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید و چاوه‌ڕوانییه‌كانمان له‌و باره‌وه گه‌یاندوه، ئه‌وان ده‌بێت هه‌ندێك هه‌نگاو بنێن".
تا سوید كۆتایی به چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان نه‌هێنێت نابێته ئه‌ندام له‌ناتۆ
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تا سوید كۆتایی به چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان نه‌هێنێت، پێشكه‌وتن له‌سه‌ر به ئه‌ندامبونی له ناتۆ مه‌حاڵه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كاتی خۆپیشاندانێكدا له ستۆكهۆڵم، باڵیۆزی سویدی له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد و یاداشتێكی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به "به‌ره‌وپێشبردنی په‌كه‌كه و پڕوپاگه‌نده دژی سه‌رۆك ئه‌ردۆگان"ی ئاڕاسته‌ی كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كاندا وێنه‌یه‌كی ئه‌ردۆگان وه‌ك بوكه‌ڵه‌یه‌كی گاڵته‌جار له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رزكرایه‌وه.