پۆلیسی هەڵەبجە: بەتۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت، سێ کەسمان دەستگیرکرد

09:51 - 12/01/2023

1572جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، هێزەکانیان سێ کەسیان دەستگیرکردوە کە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شارەکەدا پارەی ناو سندوقی خێریان دزیوە، لەئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و هەرسێ کەسەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەراگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، بەتۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتی قوبالە لە گەڕەکی فەرمانبەران، بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە سێ تۆمەتباری بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەند کرد کە هەستابون بە شکاندنی سندوقی  خێری مزگەوتەکەو  بردنی پارەکەی.

لەبەردەم  دادوەری لێکۆڵینەوەی  هەڵەبجە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە
ئاماژەی بەوەشکردوە،  هەرسێ هاوڵاتییەکە لەبەردەم  دادوەری لێکۆڵینەوەی  هەڵەبجە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە،  هەرسێ  تۆمەتبارەکەش دانیشتوی  سنوری پارێزگای سلێمانین.
سێ کەسمان دەستگیرکردوە کە تۆمەتبارن بە دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان
دوێنێش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، هێزەکانیان لە خورماڵ سێ کەسیان دەستگیرکردوە کە تۆمەتبارن بە دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان و لەئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

نیشانەکردن

هەڵەبجە