خەندان-
سەرەڕای تێپەڕاندنی ساڵێکی پڕ لە بەرزی و نزمی بۆ ئاسایشی وزە لە جیهان لە ساڵی 2022دا، لە سەرەتای ئەمساڵیشدا بەهۆی نیگەرانی بازرگانان لە سستبونەوەی کەرتی پیشەسازی و ئابوری جیهان، بەهای نەوت بە قۆناغێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت بە 82.74 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت گهیشته 82.74 دۆلار
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت گهیشته 82.74 دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی بەرمیلێک نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهرامبهره به 77.48 دۆلار.
رێکارەکانی کۆرۆنا لە چین کەمبوەتەوە
هۆکاری بەرزبونەوەی نەوت بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا لە چین و ئومێدەکان بۆ بوژانەوەی ئابوریی جیهان دەگەڕێتەوە کە لە ئەنجامدا خواست لەسەر نەوتیش زیاد دەکات.
لە ساڵی نوێشدا نرخی نەوت بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت
شارەزایانی بواری نەوت دەڵێن، پێشبینی دەکرێت ساڵی 2023 بەهۆی ناجێگیری دۆخی سیاسی لە ژمارەیەک وڵات و ناوچەی جیهاندا، بەهای نەوت هاوشێوەی ساڵی رابردو ناجێگیربێت و نرخەکەی بەگوێرەی روداو و گۆڕانکارییەکان، بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.