خه‌ندان-
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هانی ئه‌ندامانی ناتۆ ده‌ده‌ت له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ئاستێكی باشتر په‌ره‌پێبده‌ن و "فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشبه‌ر و تانكی په‌ره‌پێدراو" بۆ كیێڤ بگوازنه‌وه.
لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا شانبە شانی جه‌نه‌ڕاڵ ژه‌نه‌راڵ مارك مێڵی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌یان پلانێكی نوێ له‌سه‌ر داوای ئیداره‌كه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا خستوەتەڕو به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا بۆ ئاستێكی باڵاتر پەروپێبدەن".
هانی ئه‌ندامانی ناتۆ ده‌ده‌ین تانك و فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ كیێڤ بگوازنه‌وه
باسیان له‌وه‌شكردوه، "پلانێكی نوێیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی، تانكی به‌ریتانی و ئه‌مریكی به‌ره‌و كیێڤ بگوازنه‌وه، هانی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)ش ده‌ده‌ین، به‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا دابین بكه‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی دوباره هێزه ئاسمانییه‌كانی روسیا روبه‌ڕوی شه‌ڕانگێزییه دڕندانه‌كانی روسیا ببنه‌وه".
ئه‌ڵمانیا و پۆڵندا به‌یه‌ك پاكێج، هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن
هه‌روه‌ها، حكومه‌ته‌كه‌ی ئۆڵاف شۆڵز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نزیازی هه‌یه ئۆتۆمبێلی هێرشبه‌ری په‌ره‌پێدراو و زرێپۆشی نوێ ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكات و هه‌روه‌ها له‌م كاروانه‌شیاندا پۆڵندا به ناردنی تانكی په‌ره‌پێدراو به‌شدارده‌بێت.