خه‌ندان-
سه‌رۆكی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشێلكارییه‌كان تا دێن زیاتر ده‌بن و مافه‌كانی مرۆڤ، ئازادی و كه‌رامه‌ت پشتگوێ ده‌خرێن و سوكایه‌تی به بیروباوه‌ڕی مسوڵمانان ده‌كرێت، ده‌شڵێت، "هه‌ندێك له‌و وڵاتانەی کە ئێمه له‌ژێر یه‌ك بنمیچدا له‌گه‌ڵیاندا كارده‌كه‌ین له ناتۆ، ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا یان نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ په‌ناگه‌ی ههڵهاتوانن له دادپه‌روه‌ری توركیا".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگا، سه‌رۆكی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانه‌ی وتارێكدا رایگه‌یاند، "به‌رده‌وام پێشێلكاری نوێ ده‌كرێت، پێشێلكارییه‌كان تا دێن گه‌وره‌تر ده‌بن، له زۆر شاری جیهاندا مافه‌كانی مرۆڤ، ئازادی و كه‌رامه‌ت پشتگوێ ده‌خرێن، هەر له سوریاوه تا فه‌ڵه‌ستین، له یه‌مه‌نه‌وه تا توركستان و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئه‌فریقا، ڕق و كینه‌ش وه‌ك كولتوری ڕه‌گه‌زپه‌رستی، بێگانه‌په‌رستی و دژه ئیسلامی گه‌یشتوه‌ته ڕێژه‌یه‌كی ترسناك و به تایبه‌تیش ئه‌وه له كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوادا بە زەقی به‌دی ده‌كرێت".
تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 500 هه‌زار په‌نابه‌ری سوریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه كردومانه‌ته ناوچه‌ی ئارام
وتیشی، "ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ملیۆنان موسڵمان پێشێل ده‌كرێن و له‌ژێر په‌رده‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانیان ده‌كرێت، بیروباوهڕهكانشیان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه وێنادهكرێن، تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 500 هه‌زار په‌نابه‌ری سوریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه كردومانه‌ته ناوچه‌ی ئارام".
په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ڕوسیا و سوریا هۆكارێكن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانیان زیادتر ببێت
سه‌رۆكی توركیا باسی له‌وه‌شكردوه، "په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ڕوسیا و سوریا هۆكارێكن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانیان زیادتر ببێت، ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه خوێنی هاوڵاتیانی گه‌لی توركیایان ڕشتوه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجامداوه به ئامانجی پێکانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، پارێزگاری‌یان لێده‌كرێت به بیانوی ئه‌وه‌ی په‌ناخوازی سیاسین".
ئێمه زیاتر له 4 ملیۆن كه‌سی ستهملێكراومان له باوه‌ش گرت، له‌نێویاندا سێ ملیۆن و 500 هه‌زار سوری، كه له ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ڵهاتبون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،"هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی ئێمه له‌ژێر یه‌ك بنمیچدا له‌گه‌ڵیاندا كارده‌كه‌ین له ناتۆ، ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا یان نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ په‌ناگه‌ی ههڵهاتوانن له دادپه‌روه‌ری توركیا، ئێمه زیاتر له 4 ملیۆن كه‌سی ستهملێكراومان له باوه‌ش گرت، له‌نێویاندا سێ ملیۆن و 500 هه‌زار سوری، كه له ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ڵهاتبون، ئێمه سه‌یری بیروباوه‌ڕی هیچ كه‌سێكمان نه‌ده‌كرد یان لێكۆڵینه‌وه‌كان له بنه‌چه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌ده‌كرد كاتێك هاوكاریمان پێشكه‌ش به‌و گۆشهگیركراوانه ده‌كرد كه هه‌وڵی چه‌سپاندنی ژیانیان ده‌دا له كه‌مپه‌كانی سوریا".