خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌كه‌ن دورن له راستییه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه راست نین و "سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان مژده‌ی ئازادی بێت له ئێمه‌وه بۆ ئێوه، چونكه روسیا ده‌گێڕینه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گڵه‌وب له‌لایه‌ن شۆن پێن، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی لێدوانێكی بۆ ئاماده‌بوان پێشكه‌كرا و تێیدا رایگه‌یاندوە، "جه‌نگی جیهانی سێیه‌م به‌هیچ ڕونادات و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی دیكه‌ی جیهانی ده‌كه‌ن دورن له راستییه‌وه".
هێشتا جه‌نگ و ئازاری دیكه‌مان له پێشه
وتیشی، "هێشتا جه‌نگ و
ئازاری دیكه‌مان له پێشه، به‌ڵام ئێستا ده‌توانم پێتان بڵێم كێ بون ئه‌وانه‌ی له ساڵیڕابردودا باشترین بون، كێ بون ئه‌وانه‌ی دژ به ده‌ستی زۆرداری و داگیركاری وه‌ستانه‌وه".
ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی ئۆكرانیایان كرد له پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌ستی تاوان و داگیركاری سه‌ركه‌وتوی راسته‌قینه‌بون
سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌وانه‌ی پشتیوانی‌یان له گه‌لی ئازادی ئۆكرانیا دوپاتكرده‌وه و له خه‌باتی هاوبه‌شمان بۆ ئازادی و دیموكراسی یه‌كگرتو بون و به‌شێك بون له پاڵپشتیكار بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئازادی به‌سه‌ر تاریكستانی تاوان و داگیركاری و تاوانی بێ پاساودا سه‌ربكه‌وێت و روبه‌ڕوی سه‌ركوتكردن ببێته‌وه، سه‌ركه‌وتو و سه‌رفرازبون".
سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان مژده‌ی ئازادی بێت له ئێمه‌وه بۆ ئێوه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دوه‌م بونه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی به ملیۆنان هاوڵاتی گیانله‌ده‌ستبده‌ن، به‌ڵام (جه‌نگی جیهانی سێیه‌م) ڕونادات و سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان مژده‌ی ئازادی بێت له ئێمه‌وه بۆ ئێوه".
ئێمه پێكه‌وه‌ئەم چیرۆکە تەواو دەکەین
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه،"ئه‌وه ئه‌سته‌م نییه و وڵاته‌كه‌مان ده‌ستدرێژییه‌كانی مۆسكۆ به‌سه‌ر كیێڤ و گشت هه‌رێمه‌كانی راده‌وه‌ستێنێت، ئێمه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی جیهانێكی ئه‌م كاره ئه‌نجامده‌ده‌ین و ئارزی دڵمه هه‌موتان له ڕۆژی سه‌ركه‌وتنماندا له‌گه‌ڵمان بن".