خه‌ندان-
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی رایگه‌یاند، هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ته‌كنیكی و كارگێڕین و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ئابوریه‌وه نیه، چیتر بارودۆخی عێراقیش به‌رگه‌ی ئه‌م دۆخه ناگرێت، باشتریشه هاوڵاتیان نیوه‌ی پاره‌كانیان دۆلار و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی دینار بێت.
جەبار گۆران، شارەزای ئابوری و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، "هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار بانكی ناوه‌ندیه كه ئه‌مڕۆ هیچ بڕه دۆلارێكی نه‌خستۆته‌ڕو، ئه‌مه‌ش واده‌كات خواست له‌سه‌ر دینار كه‌م ببێته‌وه"
هیچ هۆكارێكی ئابوری نیه بۆ دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی
وتیشی، "هیچ هۆكارێكی ئابوری نیه بۆ دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی، هۆكاره‌كان زیاتر كارگێڕی و ته‌كنیكین، داوا له بانكی ناوه‌ندی عێراق كراوه خستنه‌ڕوی دۆلار به میكانیزمێك بێت نه‌چێته خزمه‌ت سپیكردنه‌وه‌ی دۆلاره‌وه".
جه‌بار گۆران باسی له‌وه‌شكرد، "هۆكارێكی دیكه هه‌یه كه قه‌باره‌ی بازرگانی ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانی گه‌مارۆیان له‌سه‌ر تا ئاستێك كه‌مبكرێته‌وه تا دۆلار نه‌چێته ئه‌و وڵاتانه".
به‌های 100 دۆلار به‌ربه‌ستی 160 هه‌زار دینار بشكێنێت مه‌ترسی گه‌وره دروستده‌كات
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە ده‌شڵێت، "پێشتر باسمان له‌وه‌كرد ئه‌گه‌رێكی قورسه به‌های 100 دۆلار بچێته سه‌روی 160هه‌زار دینار، به‌ڵام عێراق پڕ پڕه له موفاجه، چونكه به‌های 100 دۆلار به‌ربه‌ستی 160 هه‌زار دینار بشكێنێت مه‌ترسی گه‌وره دروستده‌كات، ئابوری عێراق به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت و تاك سه‌رچاوه‌یه كه نه‌وته و دۆخی هاوڵاتیانیش له‌ئاستێكی باش‌دا نیه".
ئه‌گه‌ر به‌های 100 دۆلار 160 هه‌زار دینار بشكێنێت رێژه‌ی هه‌ژاری ده‌گاته سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا هاتوه، ئه‌گه‌ر به‌های 100 دۆلار 160 هه‌زار دینار بشكێنێت رێژه‌ی هه‌ژاری ده‌گاته سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س، ئه‌گه‌ر زیاتریش به‌رز ببێته‌وه كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر ئابوری عێراق دروستده‌كات و رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان به‌رزده‌كاته‌وه، چونكه عێراق وڵاتێكی به‌رهه‌مهێن نیه و ته‌نها سه‌رچاوه‌ی نه‌وته، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ نه‌كرێت دۆخی عێراق به‌رگه‌ی ئه‌م دۆخه ناگرێت".
باشتره هاوڵاتیان به‌شێكی پاره‌كانیان به‌دۆلار و به‌شه‌كه‌شی دیكه‌ی دیناری عێراقی بێت
سه‌باره‌ت به گوزه‌رانی هاوڵاتیان و چاره‌نوسی دینار و دۆلاره‌كانیان، جه‌بار گۆران ئاشكرایكرد، "كڕینی دۆلار له‌ئێستادا مه‌ترسیداره، به‌های 100 دۆلار له بانكی ناوه‌ندی به 146 هه‌زار دیناره، هیچ مه‌نتقی تێدا نیه بچیت دۆلار به 160 هه‌زار دینار، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا هه‌مو مامه‌ڵه‌كان به‌دۆلاری ئه‌مریكین له‌ئێستادا كه‌وتوینه‌ته دۆخێكه‌وه كه ناتوانرێت پێشبینی بكرێت، هه‌ربۆیه باشتره هاوڵاتیان به‌شێكی پاره‌كانیان به‌دۆلار و به‌شه‌كه‌شی دیكه‌ی دیناری عێراقی بێت، بۆ بازرگانه‌كانیش كه پابه‌ندی دۆلاریان له‌سه‌ره به‌ناچاری ده‌بێت دۆلاریان هه‌بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكی دیكه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی تۆماركرد و به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 160 هه‌زار و 400 دینار، له‌ئێستاشدا به‌هاكه‌ی بۆ 159 هه‌زار و 800 دینار دابه‌زیوه‌ته‌وه.