خه‌ندان-
هێزه ئه‌منییه‌كانی بڕازیل به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و دادگای باڵا، زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه به‌شدارییان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دژ به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌یان كرد، كه تیایدا لویس ئیناسیۆ لولادا سیلڤای چه‌پ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، سه‌ربازانی بڕازیل به پاڵپشتی پۆلیس، ئه‌و كه‌مپه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكه‌ی دو مانگ له‌مه‌وبه‌ر دانرابو، له‌به‌رده‌م باره‌گای هێزه چه‌كداره‌كانی بڕازیل له برازیلیای پایته‌خت.
هێزه ئه‌منییه‌كان ڕۆژی دوشه‌ممه نزیكه‌ی هه‌زار و 200 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه
به‌وته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی بڕازیل، هێزه ئه‌منییه‌كان ڕۆژی دوشه‌ممه نزیكه‌ی هه‌زار و 200 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو زیاتر له 300 كه‌سیان دیكه‌یان ده‌ستگیركردبو.
لایه‌نگرانی جه‌یر بۆلسۆنارۆ سه‌رۆكی پێشوی بڕازیل به‌شدارییان له هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه حكومییه‌كان كرد
هه‌زاران كه‌مپ كه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی جه‌یر بۆلسۆنارۆ سه‌رۆكی پێشوی بڕازیل دانرابون، به‌شدارییان له هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه حكومییه‌كان كرد، له‌وانه‌ش باره‌گای كۆنگرێس، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و دادگای باڵا.
سه‌رۆك لولا دا سیلڤا به‌ڵێنیدابو لێپرسینه‌وه له هه‌مو ئه‌و كه‌سانه بكات كه ده‌ستیان له ئاژاوه و توندوتیژییه‌كاندا هه‌بوه له كاتی هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه حكومییه‌كان.