خه‌ندان-
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌كۆی چوار ده‌روازه ته‌نها یه‌ك ده‌روازه له نێوان توركیا-سوریادا کراوەیە بۆئه‌وه‌ی هاریكارییه‌كان بۆ هاوڵاتیانی هه‌ژاری سوریا بگوازرێنه‌وه، به‌ڵام به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاردرا بۆ شه‌ش مانگی دیكه ماوه‌ی ره‌وانه‌كردنی هاریكارییه مرۆییه‌كان بۆ سوریا درێژبكه‌نه‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی Ffhlive، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌كۆی ده‌نگ ره‌وانه‌كردنی هاریكارییه مرۆییه‌كانی بۆ سوریا بۆ شه‌ش مانگی دیكه درێژكرده‌وه كه له ساڵی 2014 به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی پێشکەشکردنی ئه‌و هاریكارییانه‌ی ده‌ستپێكردبو.
له ساڵی 2014وه هاریكاریه‌كان بۆ سوریا ره‌وانه ده‌كرێن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ساڵی 2014دا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی به فەرمی بڕیاری ناردنی خۆراك، ده‌رمان و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دیكه‌یان بۆ باكوری ڕۆژئاوای سوریا له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی بابال و سێ دەروازەی دیکەوە په‌سه‌ندكرد، هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا یه‌كه‌مین كاروانی هاریكارییه مرۆییه‌كانی بۆ سوریا گواسترانەوە.
كاره‌سات روبه‌ڕوی ملیۆنان هاوڵاتی هه‌ژاری سوریا ده‌بێته‌وه
Ffhlive ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رێوشوێنەکانی گه‌یاندنی هاریكارییه مرۆییه‌كان بۆ سوریا ئاسانتر نه‌كرێن و گه‌یاندنی هاریكارییه‌كان بۆ هاوڵاتیان
شكستبهێنێت كاره‌سات روبه‌ڕوی ملیۆنان هاوڵاتی هه‌ژاری سوریا ده‌بێته‌وه كه پشتیان به هاوكارییه مادییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌ستوه.
به‌شار ئه‌سه‌د و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌میشه ڕێگریان كردوه له‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ندرێنه ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر ده‌ستی هێزه دژبه‌ره‌كاندان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوان سوریا، روسیا و چین ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بەکارهێنا ئێستا
له‌كۆی چوار ده‌روازه ته‌نها یه‌ك ده‌روازه ماوه‌ته‌وه كه ئه‌ویش ده‌روازه‌ى توركیا-سوریایه، چونكه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سەرۆکی سوریا هه‌میشه ڕێگربوه له‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ندرێنه ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر ده‌ستی هێزه ئۆپۆزسیۆنەکاندان".
ته‌نها یه‌ك ده‌روازه بۆ ره‌وانه‌كردنی هاریكارییه مرۆییه‌كان به هاوڵاتیانی سوریا ماوه‌ته‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه باسی لەوەكردوە "له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردودا، ته‌نها ده‌روازه‌ی باب ئه‌لهه‌وا له‌سه‌ر سنوری نێوان سوریا و توركیا بونی هه‌بو كه له‌ڕێگه‌یه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی وه‌ك ڕێڕه‌وێكی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان كه‌ڵكیان لێی وه‌ردەگرت له‌پێناو ئه‌وه‌ی مانگانه به تێكڕای گشتی هاوكاری مرۆیی و سه‌ره‌تایی به دو ملیۆن و 700 هه‌زار هاوڵاتی سوری بگات".