خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا و لۆكسمبۆرگ هۆشداریاندایه هاوڵاتیانیان و رایانگه‌یاند، له پێناو پاراستنی هاوڵاتیانیان و رێگریكردن له دوباره بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ وڵاتی چین ئه‌نجامنه‌ده‌ن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا و لۆكسمبۆرگ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایانگه‌یاند، "داوایان له هاوڵاتیانی وڵاته‌كانیان كردوه كه خۆیان له گه‌شته ناپێویسته‌كان بۆ چین به‌دور بگرن له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و رێگریكردن له دوباره بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
داوا له هاوڵاتیانمان ده‌كه‌ین له ئێستادا دوربكه‌ونه‌وه له گه‌شته ناپێویسته‌كان بۆ وڵاتی چین
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نوسیویه‌تی: "داوا له هاوڵاتیانمان ده‌كه‌ین له ئێستادا دوربكه‌ونه‌وه له گه‌شته ناپێویسته‌كان بۆ وڵاتی چین، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماره‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رزبوه‌ته‌وه".
وڵاته‌كه‌مان پشتگیری و شوێن بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌وێت
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لۆكسمبۆرگ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه‌كردوه، "وڵاته‌كه‌مان پشتگیری و شوێن بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌وێت و داوا له هاوڵاتیانمان ده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و چین گه‌شت ئه‌نجام نه‌ده‌ن".
خۆتان له گه‌شتكردن بۆ به‌یجین به‌دوربگرین
ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكاش بڵاوكرده‌وه، "له مانگی رابردوه‌وه چین گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی توشبون و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان به مه‌به‌ستی رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی، له ئێستادا ئامۆژگاری هاوڵاتیانمان ده‌كه‌ین كه دوربكه‌ونه‌وه له گه‌شتكردن به‌ره‌و به‌یجین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبوه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆری نه‌خۆشخانه‌كانیشهۆشدارییان له نه‌مانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پێویستی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه راگه‌یاند.