خه‌ندان-
ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا) رایگه‌یاند، مانگی ده‌ستكردنی (ERPS)، پاش تێپه‌ڕبونی 40 ساڵ و كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كانی له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تا سه‌بی دوشه‌ممه بەرەو زەوی دەکەوێتە خواره‌وه و رێره‌وی كه‌وتنه خواره‌وه‌كه‌شی له نێوان ئه‌فریقا و ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای ناوچه‌كانی ئه‌مریكای باكور و باشوردایه.
به‌پێی ئاژانسی Reuters، ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا) له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "مانگی ده‌ستكردی (ئێرپس) له دره‌نگانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه تا سبه‌ی رۆژی دوشه‌ممه پاش ته‌واوه‌كردنی ئه‌ركه‌كه‌ی له بۆشای ئاسمان و نزیك له خوڵگه‌ی زه‌وی دوای 40 ساڵ ده‌كه‌وێته خواره‌وه".
زۆر ده‌گمه‌نه كه ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به دانیشتوانی زه‌وی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "پاشماوه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كه (ERPS) له‌كاته‌ی به‌ركه‌وتنی به زه‌ویدا یاخود تێپه‌ڕاندنی به‌رگه هه‌واوی زه‌وی، ئه‌گه‌رێكی زۆر ده‌گمه‌نه كه ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به دانیشتوانی زه‌وی".
مانگی ده‌ستكردنی (ERPS):
یەکەم: مانگی ده‌ستكردی ئێریبوس له 5ی (تشرینی یه‌كه‌م/12) ساڵی 1984 له‌سه‌ر كه‌شتی ره‌وانه‌كه‌ری چاڵێنجه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئاسمانی كرا.
دوەم: به درێژایی 38 ساڵ له بۆشایی ئاسماندا بوه، تا ساڵی 2005 به‌رده‌وام بو له كۆكردنه‌وه‌ی پێوانه‌كانی چینه‌كانی به‌رگه‌هه‌وا و به‌رگه‌هه‌وای ئۆزۆن.
سێیەم: مانگه ده‌ستكرده‌كه كێشی دو هه‌زار و 450 كیلۆگرامه.
كه‌ی و له كوێ ده‌كه‌وێتە خوارەوە؟
یەکەم: به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م مانگه ده‌ستكرده زانستییه شه‌وی یه‌كشه‌ممه تا رۆژی دوشه‌ممه له 17 كاتژمێری داهاتودا بكه‌وێته خواره‌وه.
دوەم: به‌پێی خودی كۆمپانیای ئایرۆسپه‌یس كۆرپ كه بنكه‌كه‌ی له كالیفۆرنیایه، پێی وایه كه كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و مانگه ده‌ستكرده به‌یانی رۆژی دوشه‌ممه ده‌بێت، كه 13 كاتژمێری دیكه ده‌كات.
سێیەم: شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و مانگه ده‌ستكرده له سه‌ر رێڕه‌وێك ڕوده‌دات كه به‌سه‌ر ئه‌فریقا و ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاواترین ناوچه‌كانی ئه‌مریكای باكور و باشوردا تێده‌په‌ڕێت.