خه‌ندان-
سیناتۆرێكی روسی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، بڕیاری ره‌وانه‌كردنی كاروانێكی نوێ له هاوكاری سه‌ربازی بۆ كیێڤ له‌لایه‌ن پاريسه‌وه پاڵنه‌رێك ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و روسیا روبه‌ڕوی یه‌كترببنه‌وه و "پێویسته ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئاگاداری ئه‌م هه‌نگاوه بێت".
ئه‌لێكسی پوشكۆڤ سیناتۆری روسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "بڕیاره‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن بۆ ره‌وانه‌كردنی كاروانێكی نوێی هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا ئاگری پێكدادانه‌كانی سوپای روسیا و رێكخراوی ناتۆ زیاتر ده‌كات".
ره‌وانه‌كردنی ئۆتۆمبێلی هێرشبه‌ری سه‌ربازی په‌ره‌پێدراو بۆ ئۆكرانیا هۆكارێكه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ناتۆ و روسیا
وتیشی، "ره‌وانه‌كردنی ئۆتۆمبێلی هێرشبه‌ری سه‌ربازی په‌ره‌پێدراو له جۆری AMX-10 RC بۆ هێزه‌كانی كیێڤ هۆكارێكی راسته‌وخۆ ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ و روسیا روبه‌ڕوی یه‌كترببنه‌وه و پێویسته سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئاگاداری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بێت".
بڕیاره‌كه‌ی ماكرۆن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئه‌م جه‌نگه و هاوسه‌نگییه‌كه‌ی نابێت
ئه‌و سیناتۆره‌ی روسیا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "بڕیاره‌كه‌ی ماكرۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییە هێرشبه‌ره، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئه‌م جه‌نگه و هاوسه‌نگییه‌كه‌ی نابێت، به‌ڵكو تاكه پاڵنه‌رێك ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی روسیا روبه‌ڕوی ته‌واوی هێزه‌كانی ناتۆ ببێته‌وه".
بڕیاره‌كه‌ی ماكرۆن ئاماژه‌یه‌كی ته‌واوه بۆ باری ده‌رونی ئێستای سه‌ركرده‌كانی ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "بڕیاره‌كه‌ی ماكرۆن ئاماژه‌یه‌كە بۆ باری ده‌رونی ئێستای سه‌ركرده‌كانی ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا، هەروەها ئه‌و رق و كینه‌یه‌ی له دڵی سەرۆکانی ئەوروپا و ناتۆدایە به‌رامبه‌ر روسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی".
پێشتریش ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی هاوتا ئۆكراینییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبو، پاریس ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و موشه‌كی ئاسمانی و سیستمی به‌رگری ئاسمانی و هه‌روه‌ها كاروانێك ئۆتۆمبێلی هێرشبه‌ری سه‌ربازی په‌ره‌پێدراو له جۆری AMX-10 RC ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كات.