خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین پاكێجی هاوكاریی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێگه‌یشتوه كه بۆ یه‌كه‌مینجار زرێپۆشی بڕادڵی تێدابوه و به بكوژی تانكه‌كان ناسراوه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، ڤۆلۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندوە، كاروانێكی نوێی هاوكاریی سه‌ربازی ئه‌مریكایان به‌ده‌ست گه‌یشتوه كه به یه‌كێك له هاوكارییه سه‌ربازییه قورسه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌كه‌ی جۆو بایدن یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوه زۆر گرنگ و كاریگه‌ره‌كان
وتیشی، "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌كه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوه زۆر گرنگ و كاریگه‌ره‌كان كه له ئێستادا بۆ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌مان گرنگه، له‌كاتێكدا كه به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سوپای روسیا".
ئه‌م پاكێجه نوێیه گه‌وره‌ترین پاكێجی هاوكاریی سه‌ربازی كۆشكی سپی بوه
سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م پاكێجه نوێیه گه‌وره‌ترین پاكێجی هاوكاریی سه‌ربازیی كۆشكی سپی بوه كه تا ئێستا بۆ وڵاته‌كه‌مانی دابینكردوه، پاكێجه‌کەش زرێپۆشی بڕادڵی له‌خۆده‌گرێت كه به (بكوژی تانكه‌كان) ناسراوه".
بۆ یه‌كه‌مینجاره زرێپۆشی بڕادڵی به‌ده‌ستده‌هێنین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بۆ یه‌كه‌مینجاره زرێپۆشی بڕادڵی به‌ده‌ستده‌هێنین، ئه‌مه ڕێك ئه‌وه‌یه كه پێویستمانه، ده‌مانچه، فیشه‌ك، گوله تۆپ، سیستمی موشه‌كی نوێ و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی نوێشی له خۆگرتوه، کە له كاتێكی زۆر گونجاو‌دا گه‌یشتونه‌ته كیێڤ".
پێشتریش جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشی سپی پێشوازی لە ڤۆلۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا کرد و رایگەیاندبو، وڵاتەکەی بڕیاریداوە بەبەهای 1.85 ملیار دۆلار هاوکاری زیاتر پێشکەش بە کیێڤ بکات و سیستمی موشەکی پاتریۆت-یش رادەستی سوپای ئۆکرانیا بكات.