خه‌ندان-
هاوبه‌شی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای هادسۆن ڕۆك-ی ئیسرائیلی بۆ چاودێریكردنی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له رێگه‌ی هاككه‌رانه‌وه، ئیمێڵی زیاتر له 200 ملیۆن به‌كارهێنانی تویته‌ر دزه‌ی پێكراوه و هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی ناسنامه یان شوێنی هاكه‌ره‌كانی پشت ئه‌م پێشێلكارییه بدۆزرێنه‌وه، "ره‌نگه ئه‌م هه‌وڵه له‌كاتێكدا بوبێت كه ئیڵۆن مه‌سك ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی گرتبێته ده‌ست".
به‌پێی ئاژانسی Reuters، ئالۆن گاڵ هاوبه‌شی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای هادسۆن ڕۆك-ی ئیسرائیلی بۆ چاودێریكردنی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی له تۆڕی لینكدئن نوسیویه‌تی، "زانیاری و ئیمێڵی زیاتر له 200 ملیۆن به‌كارهێنانی تویته‌ر دزه‌ی پێكراوه و له پلاتفۆڕمی هاككه‌ره جیهانییه‌كاندا دانراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه پێشێلكارییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بێته هۆی هاككردن و دزه پێكردنی زانیارییه كه‌سییه‌كان و ئه‌و ئاپلیكه‌یشن و زانیارییانه‌ی كه به‌و ئیمێڵانه‌وه په‌یوه‌ستكراون".
ئه‌مه یه‌كێكه له دزه‌پێكه‌ره هه‌ره پێشبینه‌كراوه‌كان كه تا ئێستا بینیومه
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌مه یه‌كێكه له دزه‌پێكه‌ره هه‌ره پێشبینه‌كراوه‌كان كه تا ئێستا بینیومه، هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی ناسنامه یان شوێنی هاكه‌ره‌كانی پشت ئه‌م پێشێلكارییه بدۆزرێنه‌وه".
ره‌نگه ئه‌م هه‌وڵه له‌كاتێكدا بوبێت كه ئیڵۆن مه‌سك ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی گرتبێته ده‌ست
له‌باره‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌شه‌وه، "ڕه‌نگه ئه‌م هه‌وڵانه له‌ساڵی رابردوه‌وه رویدابێت له‌و ماوه‌وه‌ی كه ئیڵۆن مه‌سك ده‌سته‌ی گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و كۆمپانیای گرتوه‌ته ده‌ست".