خەندان-
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ساڵی رابردو لەرێگەی تورکیا و بیلاڕوسیاوە نزیکەی 20 هەزار هاوڵاتی هەرێم بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچیان کردوە، لەو ساڵەشدا ئاماری کۆچی هاوڵاتیان بەراورد بە ساڵی 2021 کەمیکردوە.
بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەشی خستەڕو، لە ساڵی 2022دا بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵەکەیان 19 هەزار و 200 هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچیانکردوە.
کۆچی هاوڵاتیانی هەرێم لەساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 کەمترە
ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆچی هاوڵاتیانی هەرێم لەساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 کەمیکردوە، چونکە لە ساڵی 2021 دا نزیکەی 29 هەزار هاوڵاتی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیانکردبو.
لەرێگەی کۆچدا 29 هاوڵاتی هەرێم گیانیانلەدەستداوە
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان دەڵێت، ساڵی رابردو لەرێگەی کۆچدا 29 هاوڵاتی هەرێم گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن و تائێستا چارەنوسیان نادیارە.