خه‌ندان-
ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا) ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌هۆی كۆچی دوایی پێلێ، یاریزانی به‌ناوبانگی جیهان و بڕازیل له‌ڕێگه‌ی وێنه‌ی گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌كی خولگه‌یی له هاوشێوه‌ی ره‌نگه‌كانی ئاڵای وڵاتی بڕازیل یادێكی له‌مه‌رگی ئه‌و یاریزانه مێژوییه كرده‌وه.
ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له تویتێكیدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "كۆچی دوایی پێلێ ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی تۆپی پێی جیهان و بڕازیل ته‌واوی جیهانی خه‌مباركرد، لێره‌وه له‌رێگه وێنه‌ی ئه‌م گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌وه یادێك له‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌م گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه خولگه‌ییه وه‌ك یادێكه بۆ كۆچی دوایی ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌لای زۆربه‌ی هه‌وادارانی تۆپی پێ ئه‌و یاریزانه به یارییه جوانه‌كانی ناسراوه و ئه‌م گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌ش هاوشێوەی جوانییەکانیەتی و کە تێیدا ره‌نگه‌كانی ئاڵای وڵاتی بڕازیل دەرکەوتوە و بۆ یادێكه له كۆچی دوایی ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه".
ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له بڕازیل راگه‌یه‌ندرا
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆكی به‌ڕازیل ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ بۆ كۆچی دوایی پێلێ، یاریزانی به‌ناوبانگی جیهان و خاوه‌ن سێ جامی جیهان راگه‌یاند.