خه‌ندان-
پاش تێپه‌ڕبونی زیاتر له 550 ساڵ، جارێكی دیكه زینده‌وه‌رێكی به به‌ردبوی سه‌رده‌می دایناسۆڕه‌كان ده‌ستی به ژیانكردن كردوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن گه‌شتیارێكه‌وه له ناوچه‌یه‌كی ویلایه‌تی ئێرزۆونا-ی ئه‌مریكا دۆزرایەوە، كه خاوه‌نی سێ چاوه و به "رۆبیانی سه‌رده‌می دایناسۆڕه‌كان" ناسراوه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، ئادار لیبۆڤیتز، گه‌شتیارێكی ئه‌وروپی و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی زۆربه‌یكات گه‌شته گه‌شتیارییه‌كانی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ن كه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بونی به‌رده‌كانه‌وه دروستبون و پاشان دیارده‌ی كه‌شكاریان به‌سه‌ردا هاتوە، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، "پاش تێپه‌ڕبونی زیاتر له 550 ساڵ جارێكی دیكه زینده‌وه‌رێكی به به‌ردبوی سه‌رده‌می دایناسۆڕه‌كان كه به (رۆبیانی سه‌رده‌می دایناسۆڕه‌كان) ناسراوه جارێكی دیكه له ناوچه به‌ردینه‌كانی ویلایه‌تی ئێرزۆونا-ی ئه‌مریكا ده‌ستی به‌ژیان كردوه‌ته‌وه".
ئه‌م بونه‌وه‌ره به ملیۆنان ساڵه له‌سه‌ر زه‌وی ژیاوه
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "ئه‌م بونه‌وه‌ره بۆ ماوه‌ی ملیۆنان ساڵ له‌سه‌ر زه‌وی ژیاوه، له‌م ناوچه‌یه‌ش كه ته‌نها كه‌نده‌ڵانی به‌ردین و بیابانێكه و به وه‌یڤس-ی ئێرزۆونا ناسراوه، چۆن ئه‌م بونه‌وه‌ره به‌ربه‌ردبوانه له‌نێو ئه‌م زۆنگاوه‌دا ده‌ستیان به ژیان كردوه‌ته‌وه؟".
تیمێكی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و بونه‌وه‌ره به‌به‌ردبوانه پێكده‌هێنن
زانایان له‌سه‌ر ئه‌م گرته ڤیدیۆییه ده‌ڵێن، "تیمێكی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و بونه‌وه‌ره به‌به‌ردبوانه پێكده‌هێنن، چونكه ئه‌م بونه‌وه‌رانه به Tripos ناسراون و به (رۆبیانه درعییه‌كان)یش ناو ده‌برێت به‌هۆی شێوه‌ی سه‌ریان، هەروەها خاوه‌ن سێ چاون".