خەندان-
لەماوەی دو رۆژی رابردودا لە چوار شاری تورکیا، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە 173 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردوە کە زۆرینەیان دوای ئەوەی لەلایەن هێزی دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە، لە تورکیا دەستگیرکراون.
34 کۆچبەر دەستگیرکراون کە بەنیازبون بپەڕنەوە بۆ دورگەکانی یۆنان
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، رۆژی 27ی کانونی یەکەمی 2022 لە ناوچەی بۆدرومی سەر بە شاری مۆغەڵا 34 کۆچبەر دەستگیرکراون کە بەنیازبون بپەڕنەوە بۆ دورگەکانی یۆنان.
139 کۆچبەر لە چەند کاتێکی جیا لە دەریادا ڕزگارکراون کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە ھەمان رۆژ لە ناوچەی چەشمێی سەربە شاری ئەزمیر و لە ناوچەی ئایڤاچەکی شاری چەنەکاڵێ و لە ناوچەی کوشاداسێی سەربە شاری ئایدن، 139 کۆچبەر لە چەند کاتێکی جیا لە دەریادا ڕزگارکراون کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە.