خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، رۆژانی داهاتو كاریگه‌رترده‌بن له پێناو ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان بپێكن و ده‌شڵێت، "ئه‌م ساڵ ده‌بێته ساڵێك له پێناو ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانمان به‌ره‌و ماڵه‌كانیان و وڵاته‌كه‌شمان بۆ پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگێڕینه‌وه".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی (ڤێرخۆنا رادا) رایگه‌یاندوه، وڵاته‌كه‌ی پێده‌نێته ساڵێكی نوێوه و ئامانجه و ئاڕاسته‌ی بارودۆخی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م رۆژانه‌ی داهاتو به‌نده.
ساڵی نوێ ده‌بێته ساڵێك له پێناو ئه‌وه‌ی خاكی داگیركراوی وڵاته‌كه‌مان كۆنتڕۆڵبكه‌ینه‌وه
وتیشی، "ساڵی نوێ ده‌بێته ساڵێك له پێناو ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر رزگاركردن و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی خاكی داگیركراوی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین، ساڵێك له پێناو ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانیشمان به‌ره‌و ماڵه‌كانی خۆیان بگێڕینه‌وه، پێکیشەوە دوباره ئۆكرانیا بۆ پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگێڕینەوە و هه‌وڵدانمان بۆئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان بونیاند بنێینه‌وه، ئامانجه‌كانی ساڵی داهاتومان ده‌بن".
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌مان راده‌ستپێرم له پێناو ئه‌وه‌ی هاوكاری به‌ڕێكردنی چه‌ندین پرۆژه یاسای گرنگ بن
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئامانج و بارودۆخی وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی جددیانه‌تر تاوتێ ده‌كه‌ین و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌مان راده‌ستپێرم له پێناو ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاوكاری به‌ڕێكردنی چه‌ندین پرۆژه یاسای گرنگ بن و هه‌ر ئه‌ندامێكیش په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌كار بهێنێت بۆئەوەی وڵاته‌كه‌مان بخه‌ینه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی".
700 ژێرخانی ئابوری، وزه و سه‌ربازی وڵاته‌كه‌مان كراونه‌ته ئامانج
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له 24ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 700 ژێرخانی ئابوری، وزه و سه‌ربازی وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی روسیاوه كراونه‌ته ئامانج و 35 هه‌زار یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه بۆ هاوڵاتیان تێكشكێندراون".