خه‌ندان-
پاپای ڤاتیكان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ته‌ندروستی ئمێرته‌س بێنه‌دێكت، شازده‌هه‌مین پاپای ڤاتیكان زۆر ناجێگیره و له بارودۆخێكی خراپدایه و ده‌شڵێت، "هیوادارم هاوڵاتیان له نزاكانیاندا پاپا ئمێرته‌س له‌بیر نه‌كه‌ن".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Euro News، پاپا فرانچێسكۆو، پاپای ڤاتیكان ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، ئمێرته‌س ئمێرته‌س بێنه‌دێكت، شازده‌هه‌مین پاپای ڤاتیكان باری ته‌ندروستی زۆر ناجێگیره و "پێویستی به نزای هاوڵاتیانه".
هیوادارین هاوڵاتیان پاپا ئمێرته‌س بێنه‌دێكت له نزاكانیان بێبه‌ش نه‌كه‌ن
وتیشی، "هیوادارین هاوڵاتیان به دڵێكی پاكه‌وه له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی ساڵی نوێ و پیرۆزی رۆژه‌کانی دوای له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، پاپا ئمێرته‌س بێنه‌دێكت، پاپای پێشوی ڤاتیكان له نزاكانیان بێبه‌ش نه‌كه‌ن".
داواكارم له خودای تاك و ته‌نها پیرۆزی خۆی به‌سه‌ر ته‌ندروستی پاپا ئمێرته‌س بێنه‌دێكت-دا بڕیژێنێت
پاپا فرانچێسكۆو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "داواكارم له خودای تاك و ته‌نها پیرۆزی خۆی به‌سه‌ر ته‌ندروستی پاپا ئمێرته‌س بێنه‌دێكت-دا بڕیژێنێت و له‌م بارودۆخه نا هه‌مواره‌ی ئێستا رزگاری بكات و به شێوازێكی جوانتر و پاكتر به‌ره‌و دیداری یه‌زدان بگه‌ڕێته‌وه".
پاپا بێنه‌دێكت-ی شازده‌هه‌م ناوی ته‌واوی جۆزێف ڕاتزینگه‌ر و به 265 مین پاپای كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكییه‌كان داده‌نرێت، واته سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكیه‌كان و قه‌شه‌ی ڕۆما و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ڤاتیكانه، له ساڵی 2013دا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك پاپای ڤاتیكان كێشایه‌وه كێشایه‌وه.