خه‌ندان-
به‌رپرسانی باڵای ته‌ندروستی چین رایانگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان به‌بێ گرتنه‌به‌ری رێكارەکان، به‌ڵام ته‌نها ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 500 هەزار توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له یەک شاری وڵاتەکەیان تۆمار كراون و "بارودۆخه‌كه به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت".
به‌رپرسانی باڵای ته‌ندروستی چین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه، ته‌نها له یه‌ك رۆژدا نیو ملیۆن حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها له شاری تسینگتاو تۆمار كراون و ده‌سه‌ڵاتادارانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌یانه‌وێت سنوره‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان به‌بێ بونی هیچ رێكارێكی خۆپارێزی بكه‌نه‌وه.
یه‌كه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌وڵی ته‌واودان له‌پێناو ڕێگریكردن له به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، "شاره‌كانی سه‌رتاسه‌ری چین له هه‌وڵی ته‌واودان له‌پێناو ڕێگری‌کردن له به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی، كە ده‌رمانخانه‌كانی به‌تاڵكردوه‌ته‌وه، نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی سوتاندنی جه‌سته‌شی پڕكردوه لە تەرمی هاوڵاتیان".
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان بارودۆخه‌كه‌ی مه‌ترسیدارتركردوه
به‌رپرسانی باڵایه‌ی ته‌ندروستی چین باسیان له‌وه‌شكردوه، "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێوشوێن و رێكاره ته‌ندروستییه‌كان وایكردوه ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆیه‌كه و ئه‌وانه‌ش كه ته‌نها هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن ئه‌سته‌م بێت و ناشتوانرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌كی مه‌ترسییه‌كانی دوباره بڵاوبونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه تۆماربكرێن".
ته‌نها له شاری چینگداو، ڕۆژانه له نێوان 490 هه‌زار بۆ 530 هه‌زار توشبوی نوێی تۆمار ده‌كرێن
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یه‌كێك له میدیاكانی چین بڵاویكرده‌وه، "ته‌نها له شاری چینگداو، ڕۆژانه له نێوان 490 هه‌زار بۆ 530 هه‌زار
توشبوی نوێی به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێن و ئاستی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و په‌ڕی مه‌ترسیداریدایە، بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسەکەش به 10% خێراتر ده‌بێت".