خه‌ندان-
جیهان له دوایین رۆژه‌كانی 2022 بڕێدەکات و ئه‌مساڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیار و كاریگه‌ر به‌هۆكاری جیاواز گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌وانه شاژنە ئەلیزابێسی دوەم، شرین ئەبو ئەقلە و میخائیل گۆرباچۆڤ، هه‌ندێكیش ئه‌مساڵ به ساڵی "مه‌رگ و كاره‌ساته جیهانییه‌كان" له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن.
یه‌كه‌م: مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ، سێدنی پواتییه‌س، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی له ته‌مه‌نی (94) ساڵیدا گیانیله‌ده‌ستدا، كه براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاری ساڵی 1964 بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی له فلمی " Lilies of the Field"بو.
دوه‌م: مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ، لاتا مانگێشكار، گۆرانیبێژ و به‌رهه‌مهێنه‌ری هیندی و ناسراوی نێو سینه‌ماكانی بۆڵیود له ته‌مه‌نی (92) ساڵیدا گیانیله‌ده‌ستدا، كه به "بولبوله‌كه‌ی هیندستان" ناسراوه.
سێیه‌م: مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ، شیرین ئه‌بو عاقیله، رۆژنامه‌نوسی فه‌ڵه‌ستینی له میانه‌ی روماڵكردنی ئۆپراسۆنێكی سوپای ئیسڕائیلدا به‌سه‌ختی برنداركراو و پاشان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له ته‌مه‌نی (51) ساڵیدا گیانیله‌ده‌ستدا.
چواره‌م: مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ، ڤانگێڵیس هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ری به‌توانای یۆنانی له ته‌مه‌نی (89) ساڵی و به‌هۆی توشبونی به ڤایرۆسی ئایدز (HIV) کۆچی دوایی کرد.
پێنجه‌م: مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ، ئه‌فراهام یه‌هوشوا، نوسه‌ر و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی ئیسڕائیل له‌ته‌مه‌نی (85) ساڵیدا گیانیله‌ده‌ستدا.
شه‌شه‌م: مانگی (ته‌مموز/7)ی ئه‌مساڵ، پێته‌ر بڕۆك، ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی بریتانی له ته‌مه‌نی (97) ساڵیدا گیانیله‌ده‌ستدا.
حه‌وته‌م: ئێدوارد دۆس سانتۆس، سه‌رۆكی ئه‌نگۆڵا و یاخیبوی پێشوتری رێبازی ماركسیزم پاش 38 ساڵ له رابه‌ڕایه‌تی وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له ته‌مه‌نی (79) ساڵیدا گیانیله‌ده‌ستدا.
هه‌شته‌م: مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ، میخائیل گۆرباچۆڤ، سه‌رۆكی پێشوتری یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران له ته‌مه‌نی (91) ساڵیدا گیانیله‌ده‌ستدا كه به‌بێ ویستی خۆی هۆكارێكبو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران كۆتایی پێبێت.
نۆیه‌م: مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ، عه‌لی عه‌بدولخالق، ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی میسڕی له ته‌مه‌نی (78) ساڵیدا گیانیله‌ده‌ستدا.
ده‌یه‌م: مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ، شاژنه ئیلیزابێسی دوه‌م، له‌ته‌مه‌نی (96) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
یازدەیەم: ژان ڵوك گۆدرد، ده‌رهێنه‌ری سویسری به‌ڕه‌گه‌ز فڕه‌نسی له ته‌مه‌نی (91) ساڵیدا گیانیله‌ده‌سدا كه به یه‌كێك له باسترین ده‌رهێنه‌ره‌كان داده‌نرێت.
دوازدەیەم: مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ، پییر سۆڵج، هونه‌رمه‌ند و وێنه‌كێشی فڕه‌نسی به‌ناوبانگ، كه به نیگاره ره‌شه‌كانی ناسراوه له ته‌مه‌نی (102) ساڵیدا گیانیله‌ده‌ستدا.
سیازدەیەم: مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ جیانگ زێمن، سه‌رۆكی پێشوتری چین و ئه‌میداری گشتی حزبی شوعی چینی له ته‌مه‌نی (96) ساڵیدا گیانیله‌ده‌ستدا، كه به یه‌كێك له كاریگه‌رترین رابه‌ره‌كانی چین هه‌ژمار ده‌كرێت.