خه‌ندان-
ڕاوێژكاری ئابوری ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ده‌ربڕینی ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا كات بۆ یه‌كخسته‌نه‌وه‌ی هێزه‌كانی بگێڕێته‌وه و بەهیچ شێوەیەک "ناكرێت بكه‌وینه ناو داوی لێدوانه‌كانی پوتنه‌وه".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Euro News، ئه‌لێكسانده‌ر رودنیانسكی، ڕاوێژكاری ئابوری ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، لێدوانه‌كانی پوتن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه "روسیا ئاماده‌یه بۆ دانوستانی ئاشتی"، ته‌نها لێدوانێكه بۆ گێڕانه‌وه‌ی كاته و هه‌رگیز متمانه به مۆسكۆ ناكرێت.
روسیا پێویستی به كات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رێكبخاته‌وه
وتیشی، "سه‌رۆكی روسیا باش ده‌زانێت ئامانجه‌كانی له وڵاته‌كه‌مان ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه‌یان وه‌رگرتوه، بۆیه پێویستیان به كات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان رێكبخه‌نه‌وه و كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشی دیكه‌ی سه‌ربازی بكه‌ن، له ئێستاشدا چه‌ند وڵاتێك هەن یارمه‌تیده‌ری مۆسکۆن".
نابێت بكه‌وینه ناو ته‌ڵه‌کانی پوتنه‌وه
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "پوتن هه‌وڵده‌دات جیهان قایل بكات كه واز له ناردنی پشتیوانییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئۆكرانیا بهێنێت و نابێت بكه‌وینه ناو ئه‌م ته‌ڵه‌یه‌ی پوتنه‌وه".
پێشتریش ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاندبو، وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه ئاماده‌یه رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه و "چه‌ندینجار به‌رپرسانی ئۆكرانیامان له مه‌ترسییه‌كانی بون به ئه‌ندام له رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئاگاداركرده‌وه، به‌ڵام گوێبیستمان نه‌بون، بۆیه هیچ رێگایه‌كی دیكه‌مان بۆ پارێزگاری كردن له نیشتیمان و هاوڵاتیانمان نه‌مایه‌وه".