خه‌ندان-
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی روسیا (Roscosmos) ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی نوێوده‌وڵه‌تی (ISS) روبه‌ڕوی لێچون بوه‌ته‌وه، تیمێكی سێ كه‌سی له نێویدا گیریان خواردوه و روبه‌ڕوی مه‌ترسی گیانله‌ده‌ستدان بونه‌ته‌وه، بڕیاریشیانداوه مانگی داهاتو كه‌شتیه‌كی دیكه‌ی ئاسمانی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و سێ كه‌شتوانه بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر زه‌وی.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی روسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكده‌وه، ده‌یانه‌وێت كه‌شتییه‌كی ئاسمانی به‌زوترین كات ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكه‌ن له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و تیمه كه‌شتیوانییه‌ی كه له نێو وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی نوێوده‌وڵه‌تی (ISS) گیریان خواردوه و مه‌ترسی مردنیان له‌سه‌ره.
تیمێكی تایبه‌ت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ناسا پێكهێنراوه
باسی له‌وه‌شكردوه، تیمێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی روسیا (Roscosmos) و ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (NASA) پێكهێناراوه له پێناو ئه‌وه‌ی به‌خێرایی كار له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و تیمه بكه‌ن كه له سێ كه‌س پێكهاتون، به‌رله‌وه‌ی له نه‌مانی ئۆكسجین و تێكشونی هاوسه‌نگی كه‌شتییه‌كه‌یانه‌وه گیانله‌ده‌ست بده‌ن.
تیمه‌كه هۆكاری ئه‌و كونه و لێچونی كه‌شتییه‌كه‌یان بۆ پاشماوه‌ی یه‌كێك له نه‌یزه‌كه‌كان ده‌گێڕنه‌وه
ئاژانسی ئاسمانی روسیا (Roscosmos) باسی له‌وه‌شكردوه، تا ئێستا روننه‌بۆته‌وه كه هۆكاری كونبونی ئه‌و كه‌شتییه ئاسمانیه چییه كه ئه‌و سێ كه‌شتیوانه‌ی تێدان، به‌ڵام به‌پێی لێدوانه‌كانی خۆیان بێت كه‌شتییه‌كه‌یان له‌وانه‌ی به‌هۆی تێپه‌ڕبونی یه‌كێك له نه‌یزه‌كه‌كانه‌وه بوبێت كه له‌ماوه‌ی رابردودا به‌شێوه‌یه‌كی نزیك له خولگه‌ی ئه‌و كه‌شتییه ئاسمانییه‌وه تێپه‌ڕی.
ئه‌گه‌ر تیمه‌كه به‌هه‌مان كه‌شتی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌وی، ئه‌وا كه‌شتییه‌كه‌یان ده‌ته‌قێته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن تیمه‌كه روبه‌ڕوی هیچ مه‌ترسییه‌ك بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان كه‌شتی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌وی، چونكه بونی ئه‌و كونه و لێچون له كه‌شتییه‌كه هۆكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی تیمه‌كه روبه‌ڕوی نه‌مانی ئۆكسجین و نایه‌كسانی په‌ستانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌یان ببنه‌وه و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبون به‌یه‌كه‌م به‌رگه هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی زه‌ویشدا، كه‌شتیه‌كه‌یان بته‌قێته‌وه.
به‌هێزترین بژارده ره‌وانه‌كردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانی دیكه‌یه
Roscosmos ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تائێستا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌دراوه كه به چی رێگایه‌ك ئه‌و سێ كه‌شتیوانه بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام به‌هێزترین بژارده ره‌وانه‌كردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانی دیكه‌یه بۆ نزیكترین خاڵی جێگیربونی كه‌شتی ئاسمانی (ISS) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتیوانانه هه‌ڵبگرێت و بیان گه‌ڕێنه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی.
مانگی داهاتو ئه‌و سێ كه‌شتیوانه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر زه‌وی
ئاشكراشی كردوه، تیمه‌كه له هه‌ریه‌كه له كه‌شتیوان دمیتری پێتڵێن، سێرگێی پڕۆكۆپیێڤ و فڕانك روبیێۆ، كه‌شتیوانی ئاسمانی تایبه‌ت به ناسای هه‌ڵگرتوه، ماگی داهاتوش به‌زوترین كات كه‌شتییه‌كی ئاسمانی دیكه ره‌وانه‌ی بۆشای ئاسمان ده‌كه‌ن له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و سێ كه‌شتیوانه ئاسمانییه.