خه‌ندان-
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌دوای نزیكه‌ی 10 مانگ له ده‌ستپێكردنی هێرشی روسیا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی، سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی جیهان، ڤۆلۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانی واشنتن ده‌كات، كه یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه له‌دوای ده‌ستپێكردنی له‌شكركێشی هێزه‌كانی ڕوسیا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی له 24ی شوباتی ئه‌مساڵ.
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی پێش دانیشتنی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆنگرێسی ئه‌مریكا دواتر پشتڕاستیكرده‌وه، ڤۆلۆدمیر زلێنسكی پێش دانیشتنی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌نیازه پرسی ته‌رخانكردنی هاوكاری دارایی نوێ بۆ كیێڤ له واشنتنه‌وه بخاته‌ڕو.
زلێنسكی سه‌ردانی كۆشكی سپی ده‌كات و له‌گه‌ڵ جۆو بایدن كۆده‌بێته‌وه
زلێنسكی سه‌ردانی كۆشكی سپی ده‌كات و له‌گه‌ڵ جۆو بایدن كۆده‌بێته‌وه و بڕیاریشه بۆ یه‌كه‌مجار پاكێجێكی نوێی چه‌ك بۆ كیێڤ رابگه‌یه‌نم كه موشه‌كی پاتریۆت له‌خۆده‌گرێت.
به‌شداری له دانیشتنێكدا بكه‌ن كه ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
لای خۆیه‌وه، نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ناردوه و داوای لێكردون، به‌شداری له دانیشتنێكدا بكه‌ن كه ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی سروشتی ئه‌م بابه‌ته ئاشكرا بكات وانه.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ واشنتن له‌كاتێكدایه، كۆنگرێس ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، كه یارمه‌تییه نوێیه‌كانی ئۆكرانیا له‌خۆده‌گرێت كه بڕی 44.9 ملیار دۆلار.
له‌لای خۆشیه‌وه، ستیفان دوجاریك، وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، "ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئاگاداری نیازی ڤلادمیر زلێنسكی نییه بۆ سه‌ردانیكردنی له ئه‌مریكا، ئێمه هیچ له‌باره‌ی سه‌ردانێكی له‌و شێوه‌یه نازانین".