خه‌ندان-
دادگای باڵای فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاریدا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پابه‌ند بكات به ده‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسایه‌ك كه كاری ڕاوێژكاران ڕێكده‌خات.
دادگای باڵای فیدڕاڵی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به پشتبه‌ستن به‌و داوایه‌ی كه به‌پێی ژماره (237/فیدڕاڵی/2022) له رۆژی 20ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 تۆماركراوه، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیارێكی ده‌ركرد كه سه‌رۆك كۆمار پابه‌ند ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی، هه‌ستێت به ده‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسای ڕێكخستنی كاری ڕاوێژكاران كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه له دانیشتنی ژماره (35) له 15ی (ئایار/5)ی 2017 ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.
بڕیاره‌كه به كۆتایی و پابه‌ندكه‌ر بۆ هه‌مو ده‌سه‌ڵاتداران داده‌نرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پابه‌ندكردنی سه‌رۆك كۆمار به‌گوێره‌ی بڕگه‌كانی ماده‌ی (73/سێیه‌م)ی ده‌ستوری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 ده‌بێت، بڕیاره‌كه‌ش به كۆتایی و پابه‌ندكه‌ر بۆ هه‌مو ده‌سه‌ڵاتداران داده‌نرێت".
ده‌قی یاسای ڕێكخستنی كاری ڕاوێژكاران: