خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م زستانه ته‌واوی وڵاتانی جیهان بۆ به‌ستنی دیداری ئاشتی له ئۆكرانیا بانگهێشت ده‌كات و ده‌شڵێت، "پێویسته جه‌نگ شكستی پێبهێنرێت و ئاشتی و ئازادی ببێته‌وه پاڵه‌وان، ده‌شمانه‌وێت ته‌واوی جیهان له ئامانجی ئێمه بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری تێبگات، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌كی له جه‌نگدا لایه‌نێكی براوه بونی نییه".
ڤۆڵۆدمیر زلێسنكی ، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی جیهان و یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) كرد و رایگه‌یاند، "په‌یامی ئاشتی و سه‌ربه‌خۆیی له ئۆكرانیاوه بۆ ته‌واوی هه‌وادارانی تۆپی پێ له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه، پیرۆزبایی له ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی رێكخستنی كۆتا یاری پاڵه‌وانێتی جامی جیهانیه‌وه، تۆپی پێ بۆی سه‌لماندی كه به‌هێزه‌كان و ئه‌وانه‌ی باشترین یاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و هه‌میشه گره‌وی سه‌ركه‌وتن ده‌به‌نه‌وه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی یاری به ئاگر ده‌كه‌ن".
گره‌وی بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر كێبڕكێیه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی نێو یاریگدا ده‌بێت نه‌وه‌ك له‌سه‌ر كێبڕكێی به‌ربه‌ره‌كانی و داگیركاری
وتیشی، "گره‌وی بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر كێبڕكێیه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی نێو یاریگدا ده‌بێت نه‌وه‌ك له‌سه‌ر كێبڕكێی به‌ربه‌ره‌كانی و كوشتن و داگیركاری، ئه‌مه یه‌كێكه له په‌یامه‌كانی ئاشتی و ئازادی كه به‌شێكی زۆری یاریزانان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خۆشبه‌ختی و ئارامی بۆ هه‌وادارانیان ببنه‌خشن، باوكان ده‌یانه‌وێت رۆڵه‌كانیان بۆ ته‌ماشاكردنی یه‌كێك له یارییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن و دایكانیش ده‌یانه‌وێت رۆڵه‌كانیان له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بگه‌ڕێنه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شه هانی ئۆكرانیاداوه بۆئه‌وه‌ی هەوڵدات ئازادی و ئاشتی جارێكی دیكه بگێڕێته‌وه و جیهان به ئارامی شادبكاته‌وه".
له جه‌نگدا هیچ لایه‌نێك براوه نابێت
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لێره‌وه ده‌مانه‌وێت په‌یامی ئاشتی و ئارامی به‌ته‌واوی جیهان بگه‌یه‌نین، ده‌مانه‌وێت ته‌واوی جیهان له ئامانجی ئێمه بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری تێبگات، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌كی له جه‌نگدا لایه‌نێكی براوه بونی نییه".
پێویسته جه‌نگ شكستی پێبهێنرێت و ئاشتی و ئازادی ببێته‌وه پاڵه‌وان
ئاشكراشی كردوه، "لێره‌وه ده‌مه‌وێت ته‌واوی جیهان بۆ لوتكه‌ی ئاشتی له ئۆكرانیا بۆ ئه‌م زستانه بانگێشت بكه‌م، زستانێك كه ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان كۆبكاته‌وه و ئازادی و ئاشتی هه‌مومان كۆبكاته‌وه، یاریگاكان دوای كۆتایی یاری كۆتایی چۆڵده‌بن و له‌به‌رامبه‌ریشدا شاره‌كان دوای جه‌نگ خامۆش و وێرانه ده‌بن، بۆیه پێویسته جه‌نگ شكستی پێبهێنرێت و ئاشتی و ئازادی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و جارێكی دیكه ببێته‌وه پاڵه‌وان، به‌شداربن له دیداری ئاشتی بن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه جیهان له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری و ئاشتی ئاشت بكه‌ینه‌وه".