خه‌ندان-
له‌هه‌ردو شاری ده‌نكرك و كه‌ڵێی-ی نزیك له سنوره ئاوییه‌كانی فڕەنسا دوكه‌مپی كۆچبه‌ران هه‌زار و 500 كۆچبه‌ری له‌خۆگرتوه و له‌لایه‌ن "مافیا"یه‌كی كوردوه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و خۆشی سه‌رپه‌رشتی رێگای قاچاغی كۆچبه‌ران ده‌كات، له رێگه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌وه هه‌ردو كه‌مپه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردوه و به‌شێكی كۆچبه‌رانی ناو كه‌مپه‌كه‌ش ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
رۆژنامه‌ی The Mirrorی بریتانی ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، لە دو كه‌مپی كۆچبه‌ران كه ده‌یان پیاو و ژن و منداڵی له‌خۆگرتوه له‌لایه‌ن "مافیا"یه‌كی كورده‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
لە هه‌ردو كه‌مپه‌كه‌دا زیاتر له هه‌زار و 500 كۆچبه‌ر بونیان هه‌یه
باسی له‌وه‌شكردوه، زیاتر له هه‌زار و 500 كۆچبه‌ر له دو كه‌مپی مانه‌وه له شاره‌كانی ده‌نكرك و كه‌ڵێی-ی نزیك له سنوره ئاوییه‌كانی فڕەنسا ده‌مێنه‌وه، هیوایان گه‌یشتنه به بریتانیا و ده‌سپێكردنی ژیانێكی نوێ.
كه‌مپه‌کە له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت
The Mirror ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له رێگه‌ی تیمێكه‌وه كۆچبه‌رانی ئه‌و دو كه‌مپه به‌سه‌ركرانه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یری چه‌ندین كه‌سیان به چه‌قۆوه بینیوه كه شه‌ڕیان ده‌كرد له‌نزیك كه‌مپه‌ی و پاوێك كه له‌و نزیكانه كۆشكێكی فرۆشتنی خۆراكی هه‌یه به تیمه‌كه‌ی راگه‌یاند، "ئه‌م كه‌مپه له‌لایه‌ن قاچاغچییه‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕاپۆرته‌ش بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران كارێكی باش نابێت".
مافیایه‌كی كورد هه‌ردو كه‌مپه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات و خۆشی سه‌رپه‌رشتی رێگای قاچاخی و په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ وڵاتانی دیكه ده‌كات
باسی له‌وه‌شكردوه، یه‌كێك له‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ تیمی The Mirror-دا ئه‌نجامدا، رایگه‌یاند، "لێره بارودۆخه‌كه زۆر ناجێگیر و مه‌ترسیداره، مافیایه‌كی كورد هه‌ردو كه‌مپه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات و خۆشی سه‌رپه‌رشتی رێگای قاچاغ و په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ وڵاتانی دیكه ده‌كات".
وتیشی، "ئه‌وان ترسیان خستوه‌ته گیانی كۆچبه‌رانه‌وه و به‌ترساندنمان ئێره‌یان كۆنتڕۆڵكردوه، هیوادارم بۆ ماوه‌یه‌كی دورمه‌ودا لێره نه‌مێنمه‌وه"، هه‌ردو كه‌مپه‌كه به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ و به‌فره‌وه لیتاوێكی زۆر دروستبوه و سه‌رمایه‌كی زۆر ته‌نگی به كۆچبه‌ران هه‌ڵچنیوه، به‌ڵام مه‌ترسییه گه‌وره‌كه هه‌ڕه‌ش و توندوتیژییه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه‌یه.