خه‌ندان-
شاندی پارتی و یه‌كگرتو له هه‌ولێر كۆبونه‌وه و وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بنه‌وه، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی وتی، پارتی و یه‌كێتی تێبینیان له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی ئیداره هه‌یه و "ئه‌م تێبینیانه باسمانكردوه كه ده‌بێت دابنیشین و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای پارتی له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانی كرد پێكهاتبو له فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، مه‌حمود محه‌مه‌د، جه‌عفه‌ر ئیمێنكی، له‌لایه‌ن شاندی یه‌كگرتو كه پێكهاتبو له سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌دین، خه‌لیل ئیبراهیم، سه‌ڵاحه‌ددین بابه‌كر و محه‌مه‌د هاودیانی پێشوازیلێكرا.
، گفتوكۆكرا كه چۆن كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ین
خەلیل ئیبراهیم، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان دوای كۆبونه‌وه‌كه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "ئێمه به گرنگی سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌مان كرد و ئاڵوگۆڕی بیروڕای باشمان كرد و زۆر بابه‌ت ره رونی باسكران، گفتوكۆكرا كه چۆن كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ین"، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كرا كه چۆن هه‌رێمی كوردستان بپارێزن و هه‌موان رۆڵی ئیجابی ببینن و وابكه‌ن وێنه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دۆستان وێنه‌یه‌كی باش بێت و هه‌رلایه‌ك رۆڵی خۆی بگێڕێت، چونكه هه‌رێم چیتر به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌مو كێشانه ناگرێت.
لێكتێگه‌یشتن هه‌بو كه چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن
هاوكات مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌میجار له دوای كۆنگره‌ی 14ی پارتی سه‌ردانی یه‌كگرتومان كرد و دانوستانی ئێمه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه بو، هه‌وڵماندا كه گوێ له تێبینیه‌كانی یه‌كتر رابگرین، لێكتێگه‌یشتن هه‌بو كه چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، چۆنێتی زیاتر په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی كه تا ئێستا لێكنزیك بون له‌مه‌ولاش به‌وشێوازه بێت".
پارتی و یه‌كێتی تێبینیان له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی ئیداره هه‌یه
په‌یوه‌ست به كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "پارتی و یه‌كێتی تێبینیان له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی ئیداره هه‌یه و ئه‌م تێبینیانه باسمانكردوه كه ده‌بێت دابنیشین و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێمه نامانه‌وێت كێشه‌كان كه‌ڵه‌بكرێن له‌سه‌ریه‌ك و ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێت یه‌كتر ببینین و گفتوگۆ بكه‌ین".