خه‌ندان-
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، سه‌ربازانیان له پێناو به‌كارهێنانی چه‌ك و تانكه پێشكه‌وتوه‌كان پێویستیان به پاڵپشتی سه‌ربازی زیاتر هه‌یه و "تاكه رێگا بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنی ئاشتی كشانه‌وه‌ی روسیایه بۆ سنوره‌كانی پێش ساڵی 2014 بەر لە هاتنی ساڵی نوێ، ئه‌گه‌رنا هیچ رێككه‌وتن و گفتوگۆیه‌ك نامێنێت تا ئه‌نجامیان بده‌ین".
به‌پێی ئاژانسی Reuters، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌یه‌کی ڤیدیۆیی سه‌رۆكانی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7دا رایگه‌یاندوه، "هێزه‌كانیان هێشتا پێویستیان به پاڵپشتی سه‌ربازی هه‌یه له پێناو ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێرشه‌كانی روسیا بوه‌ستێنن و له هێڵه‌كانی به‌رگری دۆنباسیش پاشه‌كشه‌یان پێبكه‌ن".
هێزه‌كانمان ئازایانه به‌رامبه‌ر داگیركاران له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان
وتیشی، "هێزه‌كانمان ئازایانه به‌رامبه‌ر داگیركاران له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان، له‌ئێستاشدا له‌پێناو ئه‌وه‌ی تانكه نوێیه‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا و به‌شێكی دیكه‌ی وڵاتانی ناتۆ به‌ره‌و به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ڕه‌وانه بكرێن، پێویستمان به پاڵپشتی دیكه هه‌یه".
هێزه‌كانمان پێویستیان به دو ملیار مه‌تر سێجا له گازی سروشتی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی تانكه په‌ره‌پێدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بكرێن
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هێزه‌كانمان پێویستیان به دو ملیار مه‌تر سێجا له گازی سروشتی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی تانكه په‌ره‌پێدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بكرێن و به‌شێكی ئه‌و موشه‌ك و تۆپهاوێژانه‌ش (هاژه‌ك) بخرێنه‌كار كه بۆ گواستنه‌وه‌یان پێویستمان به سیستمێكی گازی تایبه‌ت هه‌یه".
له‌پاش كریسمس هیچ رێككه‌وتن و گفتوگۆیه‌ك نیه تا ئه‌نجامیان بده‌ین
له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌م جه‌نگه‌ش زلێنسكی به سه‌رۆكانی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7ی راگه‌یاند، "تاكه رێگا بۆئه‌وه‌ی ئۆكرانیا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆكان و به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسیانه ئه‌م جه‌نگه بوه‌ستێنێت و ئاشتی به‌رقه‌رار ببێته‌وه، ته‌نها و ته‌نها كشانه‌وه‌ی ته‌واوی سوپای روسیایه بۆ پێش ساڵی 2014 بەرله‌وه‌ی كریسمس و ساڵی تازه بێت، چونكه له‌پاش ئه‌و کاتە هیچ رێككه‌وتن و گفتوگۆیه‌ك نیه تا ئه‌نجامیان بده‌ین".
پاڵپشتییه‌كانمان بۆ ئۆكرانیا دوپاتده‌كه‌ینه‌وه و هاوكار ده‌بین بۆئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی
له به‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7 له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، "پاڵپشتییه‌كانمان بۆ ئۆكرانیا دوپاتده‌كه‌ینه‌وه و هاوكار ده‌بین بۆئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی، له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزی زستانه‌ش گشت رێكاره‌كانی هاوكاریكردنی مرۆیی به‌رامبه‌ر ئۆكرانییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر".
كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7 كارده‌كات له پێناو پاراستنی ئاسمانی ئۆكرانیا
باسیان له‌وه‌شكردوه، "به‌رده‌وامده‌بین له ره‌وانه‌كردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و هه‌وڵی ته‌واویش ده‌ده‌ین له پێناو ئه‌وه‌ی ئاسمانی ئۆكرانیا له ڕێگه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانی و دژه ئاسمانییه‌وه پارێزراوبێت و به‌زوترینكاتیش هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین".