خەندان-
یەکێتی ئەوروپا بەهۆی "پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بڕیاریدا سزای توند" بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی ئێراندا بسەپێنێت، هەروەها لەئێستادا تاوتوێی سەپاندنی سزای زیاتریش بەسەر روسیا دەکات بەرامبەر بەردەوامی هێرشە سەربازییەکانی لەناو خاکی ئۆکرانیا.
سزای توندمان بەسەر ئێراندا سەپاند
جۆزیف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دوشەممە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا ژمارەیەک سزای "توند"ـی دیکە بەسەر ئێراندا بسەپێنێت بەهۆی "
پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران"، سزاکانیش ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
200 کەسایەتی و دامەزراوەی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیا دەکەن کە زیاتر لە 200 کەسایەتی و دامەزراوەی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
نەوتی روسی بە نرخێکی کەمتر لە بۆرسەی جیهانی مامەڵەی پێوەدەکرێت
پێشتریش وڵاتانی ئەوروپا رێککەوتبون لەسەر دیاریکردنی 60 دۆلار وەک کەمترین نرخی نەوتی روسی لە بازارەکانی جیهان، ئەوەش وەک سزایەک بەرامبەر بەردەوامی هێرشە سەربازییەکانی مۆسکۆ بۆسەر ئۆکرانیا.