خەندان-
لەسەر بڕ‌یاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی دەبێت بە ئه‌ندامی ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و بڕیارەکەش لە 7ی ئەم مانگەوە کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانيی كوردستان بڕیارەکەی واژۆ کردوە
ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانيی كوردستان پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌یڕه‌و پێیداوه له بڕ‌گه‌ی یه‌كه‌م له ماده‌ی 62ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و دوای ته‌واوكردنی رێكاره په‌یره‌ویه‌كان، بڕ‌یاره‌كه‌ی ده‌ركردوه.
بڕ‌یاره‌كه له 7/12/2022 ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت
به گوێره‌ی بڕ‌یاره‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی و بڕ‌یاری گشتاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی/ كارگێڕ، بڕ‌یاره‌كه له 7/12/2022 ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، كه دانانی فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستيیه به ئەندامی سه‌ركردایه‌تی.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به ده‌نگی (3/4)ی ئەندامانی، دەتوانێت کورسی ئەنجومەنەکە زیاد بکات
به گوێره‌ی مادده‌ی 62ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یەکێتی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به ده‌نگی (3/4)ی ئه‌ندامانی بۆی هه‌یه ژماره‌یه‌ك كورسی بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی زیاد بكات بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تی، سه‌ركرده و و پارته سیاسییانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ناو ریزه‌كانی (ی.ن.ك) دا درێژه به خه‌باتیان بده‌ن.
فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان لە هەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە 30 هەزار دەنگی بەدەستهێنا
فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی لە هەڵبژاردنی ساڵی رابردوی پەرلەمانی عێراق لەسنوری پارێزگای هەولێر و لەسەر لیستی یەکێتی خۆی کاندید کرد، لە هەڵبژاردنەکەدا ناوبراو توانی زیاتر لە 30 هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت، بەڵام لە ریزبەندی بازنەکەیدا نەگەیشتە پەرلەمان، ئەوکات یەکێتی، پارتی دیموکراتی کوردستانی تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی "ساختەکاری" بەمەبەستی رێگری لە دەرچونی فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان کە هاوکات برای سەلام کەریم خانی برادۆست، کەسایەتی دیاری کوردستان و عه‌شیره‌تى برادۆستە.