خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی هەینی ئاسمانی هەرێم لەنێوان پەڵە هەور و هەوری تەواودا بێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشو.
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات دەگۆڕێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و خێرایی باش لەسەرخۆ و ( 5 - 15 ) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت.
سبەی هەینی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت
ئەوەشی خستوەتەڕو، هەروەها سبەی هەینی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى