خەندان-
دەستەی داواكانی موڵكداریی عێراق لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی سێ ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتوەیە هەرێم و بەسەر ئەو کەسانە دابەشدەکرێت، کە زه‌ره‌رمه‌ندى دەستی رژێمی بەعسی روخاو بون.
بڕێك پارە بەسەر زه‌ره‌رمه‌ندانى دەستی رژێمی بەعس دابەشدەکرێت
تارا ئەنوەر قەرەداغى، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداری (هیئه دعاوى الملكیه)، ئەمڕۆ بە خەندان-ی راگەیاند، "له ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانى ده‌سته‌ى داواكانى موڵكدارى به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى ده‌سته دادوه‌ر علا‌و جواد الساعدى، بەخۆشحاڵییەوە جارێكی دیکە بڕێك پارە بەسەر زه‌ره‌رمه‌ندانى دەستی رژێمی بەعس دابەشدەکرێت، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە داواکارییان پێشكەشی دەستەكەمان کردوە".
بڕیاری دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای ئەوەی ئەو داواکارییانەی پێشکەشکراون لە لێژنەی دادوەری دەستەكەمان پلەی كۆتایی وەرگرتوە، بڕیاری دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەش دراوە".
500 کەس سودمەند دەبن، بڕی پارەكەش سێ ملیار دینارە
لەبارەی بەردەوامی دابەشکردنی قەرەبوکردنەوەکەش تارا ئەنوەر دەڵێت، "هاوڵاتیانى خوشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه کە پێشتریش پرۆسەی خەرجکردنی بڕە پارە بۆ زیانلیكه‌وتوان هەبوە و بەردەوامیش دەبێت، لە پرۆسەی ئەمجارە 500 کەس سودمەند دەبن، بڕی پارەكەش سێ ملیار دینارە".