خەندان-
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان تۆڕێکی چوار کەسی قاچاخچی کۆچبەرانیان دەستگیرکرد کە دویان عێراقی و دو کەسی دیکەشیان سوری بون، بەجۆرێک تەنها لەرێگەی ئەو تۆڕەوە 300 کۆچبەر گەیەنراونەتە ئەڵمانیا.
ئەم چوار قاچاخچییە 300 کۆچبەریان گەیاندوەتە ئەڵمانیا
پۆلیسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "هێزەکانمان تۆڕێکی قاچاخچی کۆچبەرانیان دەستگیرکرد، کە دویان عێراقی و دو دیکەشیان سوری بون، ئەم چوار قاچاخچییەش 300 کۆچبەریان گەیاندوەتە ئەڵمانیا".
3 هەزار و 500 یۆرۆ بۆ 10 هەزار یۆرۆیان لە هەر کۆچبەرێک وەرگرتوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، "قاچاخچییەکان 3 هەزار و 500 یۆرۆ بۆ 10 هەزار یۆرۆ (3700 بۆ 10 هەزار دۆلار)یان لە هەر کۆچبەرێک وەرگرتوە".
زۆرجار ژیانی کۆچبەرەکان کەوتوەتە مەترسییەوە
پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو تۆڕەی قاچاخچی کۆچبەران زیاتر لە 60 گروپی کۆچبەرانیان لە لە بیلاڕوس و پۆڵنداوە بۆ ئەڵمانیا گواستوەتەوە، ئەویش لەرێگەی شاردنەوەی کۆچبەران لەناو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە چەندین شێوەی جیاواز، کە زۆرجار ژیانی کۆچبەرەکان کەوتوەتە مەترسییەوە.