شی جینپین گه‌یشته‌ سعودیه‌ و ئه‌مریكاش هۆشداری ده‌دات

10:50 - 07/12/2022

11524جار خوێندراوەتەوە

شی جینپین، سه‌رۆكی چین و جۆن كێربی، ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا

خه‌ندان-

سه‌رۆكی چین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، جێگای دڵخۆشییه‌ كه‌ پاش شه‌ش ساڵ سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كاته‌وه‌ و "په‌یوه‌ندی سعودیه‌ و چین ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی زیاتر به‌هێزتر و توندوتۆڵتر كرد و تامه‌زرۆی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی چین و ئەنجومەنی هاریکاری بۆ وڵاتانی کەنداوم" له‌ به‌رامبه‌ریشدا ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا وتی، "فراوانكردنی په‌یوه‌ندی و ژماره‌ی هاوڵاتیانی چین له‌ جیهاندا پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ و ده‌بێت چین له‌وه‌ تێبگات كه‌ سعودیه‌ هاوپه‌یمانێكی 80 ساڵه‌ی ئه‌مریكایه‌".

شی جینپین، سه‌رۆكی چین ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ردانێكی فه‌رمیدا گه‌یشته‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و له‌ میانه‌ی كۆنگره‌ی گه‌یشتنی به‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند، "به‌ بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌مانه‌وه‌ پێم باشه‌ سوپاسگوزاری و ده‌ستخۆی خۆمان و ته‌واوی هاوڵاتیان و نیشتمانه‌كه‌مان ئاڕه‌سته‌ی هاوڕێ سعودی و به‌پرس و هاوڵاتیانیان بكه‌ین".

جێگای دڵخۆشییه‌ كه‌ دوای تێپه‌ڕبونی شه‌ش ساڵ جارێكی دیكه‌ سه‌رانی سعودیه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌

وتیشی، "جێگای دڵخۆشییه‌ كه‌ دوای تێپه‌ڕبونی شه‌ش ساڵ جارێكی دیكه‌ سه‌رانی سعودیه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ وئه‌م دو وڵاته‌ په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و هاوڕێیانه‌ پێكیانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و ماوه‌ی 32 ساڵه‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان و رێكه‌وتنه‌ لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوانمان شاهێدی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌مان بۆ ده‌ده‌ن".

په‌یوه‌ندی سعودیه‌ و چین ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی زیاتر به‌هێزتر و توندوتۆڵتر كرد 

سه‌رۆكی چین باسی له‌وه‌شكردوه‌، "په‌یوه‌ندی و رێكه‌وتنه‌ دیپلۆماسییه‌كانی نێوانمان بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاشتی و به‌ره‌و پێشچونی نێوان هه‌ردو وڵاتی لێوه‌ سه‌رچاوه‌ بگرێت، به‌شێوه‌یه‌كی نایابانه‌ش ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ش زیاتر به‌هێزتر و توندوتۆڵتر ببێته‌وه‌".

تامه‌زرۆی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی چین و ئەنجومەنی هاریکاری بۆ وڵاتانی کەنداوم

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ، "تامه‌زرۆی یه‌كه‌مین لوتكه‌ی نێوان چین و عه‌ره‌بم و به‌هه‌مان شێوه‌ش یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی چین و ئەنجومەنی هاریکاری بۆ وڵاتانی کەنداوم له‌ پێناو ئه‌وه‌ی داهاتویه‌كی باشتر و هه‌نگاو نانێكی جددی ترانه‌ بنرێت".

فراوانكردنی په‌یوه‌ندی و ژماره‌ی هاوڵاتیانی چین له‌ جیهاندا پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌

له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ی شی جینپین، سه‌رۆكی چین بۆ وڵاتانی كه‌نداو جۆن كێربی، ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی له‌ پێناو فراوانكردنی ده‌سه‌ڵات و ژماره‌ی هاوڵاتیانی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ و "سعودیه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ دۆست و هاوپه‌یمانه‌ گرنگه‌كانی ئه‌مریكا".

ئه‌مریكا مافی خۆیه‌تی له‌م كێبڕكێ ستراتیژییه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ و بۆچونی خۆی هه‌بێت

وتیشی، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ داوا ناكه‌ین له‌ نێو ده‌وڵه‌ته‌كاندا هه‌ڵبژێر بكرێت، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆك بایدن وتی، ئه‌مریكا مافی خۆیه‌تی له‌م كێبڕكێ ستراتیژییه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ و بۆچونی خۆی هه‌بێت".

چین ده‌بێت باش له‌وه‌ تێبگات كه‌ سعودیه‌ هاوپه‌یمانێكی 80 ساڵه‌ی ئه‌مریكایه‌

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پاش بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان نه‌وت و دروستكردنی قه‌یران و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت له‌سه‌ره‌نسه‌ری جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆك بایدن بڕیاری پێداچونه‌وه‌ی گشتی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانماندا كرد، به‌ڵام چین ده‌بێت باش له‌وه‌ تێبگات كه‌ سعودیه‌ هاوپه‌یمانێكی 80 ساڵه‌ی ئه‌مریكایه‌".

نیشانەکردن

چین سعودیە ئەمریکا

بەپەلە