خه‌ندان-
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، "له‌ڕێگه‌ی پابه‌ندبون به‌ده‌ستوری عێراق سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و ئه‌و گرفتانه‌ی روبه‌ڕوی كاره هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بنه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، شه‌وی رابردو محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی له فراكسیۆنی پارتی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردوه، له میانی دیدارێكدا پێداچونه‌وه‌یان به بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و گرنگترین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م چاكسازی و پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدان كرد.
سودانی جهختیكردوهتهوه، له‌سه‌ر گرنگی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی بنچینه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان
سه‌رۆك وه‌زیران جهختیكردوهتهوه، له‌سه‌ر گرنگی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی بنچینه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان یان ئه‌و گرفتانه‌ی ڕوبه‌ڕوی كاره هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌بنه‌وه.
هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ یه‌كخستنی كاری په‌رله‌مانی له ئه‌ركی چاودێری و یاسادانان
محه‌مه‌د شیاع سودانی داواشی له په‌رله‌مانتارانی پارتی كردوه، هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ یه‌كخستنی كاری په‌رله‌مانی له ئه‌ركی چاودێری و یاسادانان، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بن به دوای چاكسازی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی خواسته‌كانی هاوڵاتیان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی كاركردن بۆ به‌هێزكردنی به‌ره‌ی ناوخۆ، ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستن بۆ هه‌مو پێكهاته‌كان و برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لی عێراق كردوه‌ته‌وه، به ئاڕاسته‌ی چه‌سپاندنی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی مه‌ده‌نی.