خه‌ندان-
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی Sky News، كۆچبه‌رانی نێوان سنوره‌كانی توركیا-بولگاریا له‌لایه‌ن پۆلیسی پاراستنی سنوره‌كانی بولگاریاوه ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و له‌م دواییانه‌شدا ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ریان کوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان برینداربون، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به یه‌كجاری داواكاری بولگاریا بۆ كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌میشه ره‌تبكرێته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی Sky News بڵاویكردوه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان له‌سه‌ر بارودۆخی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنوره‌كانی نێوان توركیا-بولگاریا ئه‌نجامداوه و بۆیانده‌ركه‌وتوه، "پۆلیسی سنوره‌كانی بولگاریا ته‌قه‌یان له كۆچبه‌ران كردوه و ژماره‌یه‌كیشیان كوشتوه".
پۆلیسی بولگاریا ته‌قه‌ی له عه‌بدوڵا-ی ته‌مه‌ن 19 ساڵ كردوه و سینگ و ده‌ستیان برینداركرد
باسی له‌وه‌شكردوه، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و گرته ڤیدیۆیه‌وه ده‌ستیپێكرد كه تێیدا ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر سنوره‌كانی توركیا-بولگاریا كۆچبه‌رێكی سوری به‌ناوی عه‌بدوڵا كه ته‌مه‌نی 19 ساڵە له‌لایه‌ن پۆلیسی پاراستنی سنوره‌كانی بولگاریاوه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و سینگ و ده‌ستی بریندار دەکرێت.
له پێشدا ته‌قه‌یان به ئاسماندا كرد، به‌ڵام دواتر راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان به‌ڕوی ئێمه‌دا كرد
له گرته‌یه‌كدا بۆ Sky News عه‌بدوڵا ده‌ڵێت، "ئۆتۆمبێلێكی سه‌وزی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه سه‌ر به پۆلیسی سنوره‌كانی بولگاریا بو و به‌ره‌و ئێمه هاتنه پێشه‌وه كه ده‌مانویست به نایاسایی بچینه خاكی ئەو وڵاته‌وه، له پێشدا ته‌قه‌یان به ئاسماندا كرد، به‌ڵام دواتر راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان به‌ڕوی ئێمه‌دا كرد كه گروپێك بوین پێكه‌وه".
ئه‌وان ده‌یانویست بمكوژن
وتیشی، "ئێمه نه‌ترساین، به‌ڵكو من وتم بۆچی واده‌كه‌ن ئه‌مه نایاساییه، به‌ڵام راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌منیش كرد، ئه‌وان ده‌یانویست منیش بكوژن، به‌ڵام دوای سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كه‌وتن و دوركه‌وتنه‌وه و ئێمه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر سنوره‌كانی توركیان ماینه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بولگاریا ده‌یه‌وێت سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بكاته‌وه،
به‌شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیانیان به فه‌رمی و بەبێ ڤیزا بچنه وڵاته‌كه‌یانه‌وه، به‌ڵام چه‌ندینجار ئه‌م داواكاریه‌یان له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ره‌تكراوه‌ته‌وه، به کردەوەی توندوتیژی و تەقەکردن لە کۆچبەران له‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تبكرێته‌وه.