خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ژنێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به‌ده‌مانچه كوژرا و هێزه ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 7:00ی ئه‌مشه‌و تاوانێكی كوشتن له‌یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی زاخۆ رویدا و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ركه‌وت، ژنێك به‌ناوی (ا، ر، ت) ته‌مه‌ن 37 ساڵ به‌چه‌كی ده‌مانچه كوژراوه.
ناسنامه‌ی بكوژه‌كه‌یان ئاشكراكرد كه برای ژنه كوژراوه‌كه‌یه به‌ناوی (م، ر، ت)
راشیگه‌یاندوه، "ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس له شوێنی روداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و ناسنامه‌ی بكوژه‌كه‌یان ئاشكراكرد كه برای ژنه كوژراوه‌كه‌یه به‌ناوی (م، ر، ت) له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ریش به‌پێی مادده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی دوای ته‌قه‌كردن له خوشكه‌كه‌ی، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه، تاوه‌كو ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و روداوه نه‌زانراوه".